هەمو ئەو پڕوپاگەندانەی سوپای تورکیا وەدرۆخرایەوە

ئاژانسی هاوار نیوز- ئانها، هەموو ئەو پڕوپاگەندانەی کە مێدیاکانی دەوڵەتی تورکیا دەربارەی داگیرکردنی شوێنە جیاجیاکانی کانتۆنی عەفرین بڵاوی دەکەنەوە بە ویدیۆ و دیمەن، وەدرۆ دەخاتەوە.

هەواڵنێریکی ئاژانسی هاوار – ئانها، لە ناوچەی شیێ دەچێتە سەر سنووری نێوان ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان و لەویوە درۆی مێدیاکانی تورکیا ئاشکرا دەکات.

کاربەدەستانی تورکیا شەڕێکی دەرونی بەڕێوە دەبەن و دەڵێن سوپای وڵاتەکەیان توانیویەتی سەرکەوتنی زۆر گەورە لە عەفرین بەدەست بێنێت، لە کاتێکدا ئەوان ٣ کاتژمێریان بۆ داگیرکردنی عەفرین دیاری کردبوو، لە ٣٠هەمین ڕۆژیدا سوپای تورکیا هەر لەسەر سنوورەکانە و توانای پێشڕەوی نییە.

لەو وێنانەدا بە ڕوونی دیارە کە سوپای تورکیا و چەتەکانی هەتا ئێستاش هەر لەو دیوی سنوورەوە گوندەکانی ناوچەکە تۆپباران دەکەن و توانایی هاتنە ناوەوەیان نییە. ئەوە لە کاتێکدا کە مێدیاکانیان لە چوارچێوەی شەڕێکی ڕەوانیدا لە هەوڵی بەرزکردنەوەی ڕۆحییە و مۆڕاڵی چەکدارەکانیان دان.

لە دیمەنەکەدا دەرەکەوێ کە هەموو هەرێمەکە لە کۆنتڕۆڵی شەڕڤانانی ئەپەژە/یەپەگە/هەسەدە دایە و ئاستی ئەخلاقی مێدیایی مێدیاکارانی دەوڵەتی تورکیا-ش بە ڕوونی دەردەخات.