نووری مه‌حموود، وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چوونی هێزه‌كانی سوپای سووریا بۆ عه‌فرین له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات ڕایگه‌یاند: له دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر، بۆ پاراستنی عه‌فرین گرووپێك له سوپای سووریا ده‌ربازی خاكی عه‌فرین بوون.
نووری مه‌حموود ڕاشیگه‌یاند: سوپای سووریا له‌م بابه‌ته‌دا له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی جیهان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه پاراستنی خاكی سووریا ئه‌ركی ئه‌وانه. وتیشی: كێشه‌ی سووریا له‌دوای بنیاتنانی یه‌كێتیی سووریا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت. ئێستا ته‌نها له دژی داگیركاری پێویسته به هاوبه‌شی سووریا بپارێزرێت. ئه‌وه‌ش ئه‌ركی ئێمه و سوپای سووریایه.
وته‌بێژی یه‌په‌گه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، له‌سه‌ر بنه‌مای بانگه‌وازییه‌كه‌ی ڕۆژانی ڕابردوومان، ئه‌مڕۆ گرووپێكی سه‌ر به سوپای سووریا له دژی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ پاراستنی سنووره‌كانی سووریا ده‌ربازی خاكی عه‌فرین بوو.
وته‌بێژی یه‌په‌گه وتیشی: «كاتێك هێزه‌كه ده‌ربازی خاكی عه‌فرین بوو، سوپای توركیای داگیركه‌ر هێرشی کردە سه‌ریان و له ئه‌نجامدا ٢ سه‌رباز شه‌هید بوون.»
ش. م