١٤شەهیدی(( بەرخۆدانی سەردەم))لەعەفرین بەخاک سپێردران

بەهەزاران هاوڵاتی کانتۆنی عەفرین تەرمی ١٤ شەڕاڤان یەپەگە/یەپەژە وهێزەکانی ئاسایش-یان ،کە لە بەرخۆدانی عەفرین شەهید بوون ،بە مەراسمێکی بەشکۆ لە شەهیدگەی شەهید ئاڤێستا خابور سپاردە خاک.

بەهەزاران هاوڵاتی کانتۆنی عەفرین تەرمی ١٤ شەهیدی بەرخۆدانی عەفرینیان لە نەخۆشخانەی "ئاڤرین-ی عەفرین وەر گرت وبەروە شەهیدگەی شەهید ئەڤێستا خابور لە گوندی کەفەر شلێ  بەرێ کەوتن.

مەراسمەکە بە خولەکێک بێ دەنگی  ومەراسمی سەربازی لە لایەن شەڕڤانانوە دەستی پێکرد .

دواتر بەناوی ڕێوەبەری خۆسەری کانتۆنی عەفرین "هەڤرین ڕەشید " بۆ ئامادە بووان دوا و وتی:ئەمە یەک مانگە کە گەلی عەفرین لە بەرانبەر هێرشی سوپای تورکیادا بەرخۆدانی ئەکا و گەڵ سەرکەوتنی گەورەی تۆمار کرادووە،

گەلی عەفرین شان بەشانی شەڕڤانان تا سەرکەوتنی کۆتایی بەردەوام دەبێت.

دواتر ئەندامی ڕێوەبەری مەجلیسی خانەوادەی شەهیدان "ئیبراهیم خەلیل" قسەی کرد و وتی:ئێمە چەکی منداڵەکانمان لە سەر ئەرد ناهێڵین و بەڵێن درێژەدانی ڕێگای شەهیدانی دووپات کردەوە.

لە کۆتایی مەراسمەکەدا هاوڵاتیان تەرمی شەهیدانی( بەرخۆدانی سەردەم)یان بە دروشمی "شەهید نامرێت ؛ بژی بەرخۆدانی عەفرین "و بە تێللی دایکان ساپاردە خاک.

ک- ش