پێشبینییه‌كانی ئۆجالان بۆ سووریا
ئۆجالان یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌باشی شاره‌زای بارودۆخی سۆسیۆ-پۆلتیكی سووریایه. كاتێك گوتی: «سووریا له به‌رده‌م تێكچوونه» كه‌س پێشبینییه‌كی وه‌های نه‌كردبوو.
ئۆجالان یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌باشی شاره‌زای بارودۆخی سۆسیۆ-پۆلتیكی سووریایه. كاتێك گوتی: «سووریا له به‌رده‌م تێكچوونه» كه‌س پێشبینییه‌كی وه‌های نه‌كردبوو.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه سیاسییه گرنگه‌كانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه هه‌لومه‌رجه‌كان باش هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت. ده‌رفه‌ت كه‌میش بووبێت، هه‌میشه هه‌وڵی داوه هه‌نگاوێك بئافرێنێت، بارودۆخ بگۆڕێت و واتایه‌كی پێ بدات.
بێگومان كارێكی ئاسان نییه كه ساڵی ١٩٧٩ به ته‌نها چوو بۆ سووریا و له‌وێ له نه‌بوونیدا، بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئازادیی گه‌لی ئافراند. هه‌ر بۆیه پڕۆسه‌ی سووریا سه‌ربه‌خۆیه و به وانه‌ی مێژوویی داپۆشراوه. ئۆجالان به‌م گوته‌یه باس له‌و ڕاستییه ده‌كات: «پێویسته مرۆڤ هه‌لومه‌رجه‌كان باش هه‌ڵسه‌نگێنێت. من له سووریا له‌نێو هه‌لومه‌رجی سه‌ختدا سیاسه‌تم كرد. ئێوه‌ش ئاگادارن، به ئه‌سه‌د ده‌ڵێن -شێر-. من ٢٠ ساڵ له به‌رانبه‌ر شێر هاوسه‌نگیم ئافراند و به‌م شێوه‌یه سیاسه‌تم كرد. كه‌س به دروستی له‌وه تێنه‌گه‌یشت.»
ئۆجالان ماوه‌یه‌كی درێژ له سووریا مایه‌وه و هه‌موو ئه‌و به‌هایانه‌ی به هێژا بینی كه له هه‌ردوو لایه‌نه‌وه ئافرێنران. وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: «ئێمه هیچ جارێك خیانه‌تمان له دۆستایه‌تی نه‌كرد.»
ئۆجالان یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه زۆر شاره‌زایه له بارودۆخی سۆسیۆ-پۆلتیكی سووریا. چه‌ندین ساڵ له‌وێ سیاسه‌تی كرد، په‌یوه‌ندی دروست كرد و هه‌میشه بارودۆخی هه‌ڵده‌سه‌نگاند... كاتێك گوتی «سووریا له به‌رده‌م تێكچوونه» كه‌س پێشبینییه‌كی وه‌های نه‌كردبوو.
كاتێك گوتی: «ئه‌گه‌ر كورد له سووریا هه‌ستنه سه‌ر پێ، ڕاپه‌ڕینی ئه‌وان له ڕاپه‌ڕینی عه‌ره‌به‌كان زۆر به‌هێزتر ده‌بێت.» ناوی شۆڕشی ڕۆژئاوا له بیری كه‌سدا نه‌بوو.
ئۆجالان ڕێبه‌رێكی وه‌هایه، ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێی هه‌بێ ده‌یڵێت، ئه‌وه‌ی ده‌یڵێت جێبه‌جێی ده‌كات.
دوای پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی-ش، هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی ئه‌و به‌رده‌وام بوون. به تایبه‌ت ساڵی ٢٠٠٤ و دواتر، پێشبینییه سیاسییه‌كانی ئه‌و بۆ سووریا زیاتر بوون. كاتێك مرۆڤ سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر شرۆڤه و گوته‌ی چه‌ند ساڵان، باشتر ده‌بینێت كه ئه‌مڕۆ چۆن به‌دی هاتوون.
له‌به‌رئه‌وه شایه‌نی بهبیرخستنهوهیه كه بزانرێت ئۆجالان دوێنێ چی گوتووه.
***
٢٠٠٤: «پاراستنی ڕه‌وا له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ڕاست هه‌ڵسه‌نگێنن»
له سه‌ره‌تادا سه‌رنج ده‌خه‌ینه سه‌ر ساڵی ٢٠٠٤!
هۆشدارییه‌كانی ئۆجالان كه له‌نێو ئه‌و ساڵه‌دا دابووی، زیاتر بۆ كوردان بوون كه پێویسته له‌وێ چی بكه‌ن. ده‌رباره‌ی بارودۆخی دێمۆكراتی و ئه‌و سیاسه‌تانه بوو كه په‌یوه‌ندییان به كوردانه‌وه هه‌بوو. ده‌یگوت:
* پێویسته كوردانی سووریا به‌رنامه‌كانی هاوڵاتیی ئازاد، مافی په‌روه‌رده و فه‌رهه‌نگی به بنه‌مای خه‌بات وه‌رگرن و پاراستنی ڕه‌وا له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ڕاست هه‌ڵسه‌نگێنن. پێویسته له سووریا ته‌دبیر وه‌ربگیرێت.
* ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی سووریا داخوازیی كوردان بۆ ئازادی سه‌ركوت بكات، ته‌نگاو ده‌كرێت. گرنگه كوردانی سووریا پارته‌كانی خۆیان دامه‌زرێنن و داواكارییه‌كان ده‌رباره‌ی دێمۆكراتی و ئازادی به ڕێكخستن بكه‌ن. له دژی هه‌ڵوێسته چه‌په‌ڵه‌كانی حكوومه‌تی سووریا پێویسته ته‌دبیر وه‌ربگرن.
* با گه‌لی سووریا خاوه‌نداری له ماف و ئازادییه‌كانی خۆی بكات. ده‌مه‌وێ به مافه دێمۆكراتییه‌كان و ناسنامه‌ی فه‌رهه‌نگی خۆیان به‌ڕێوه‌بچن. ئه‌مه بۆ پارچه‌كانی دیكه‌ش هه‌ر دروسته. له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شانۆگه‌ری له‌نێو شانۆگه‌ریدا ده‌كرێت. ئاژاوه هه‌ن. پێویسته به‌پێی ئه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن. ده‌توانن ڕووداوی بكه‌ر نادیار ئه‌نجام بده‌ن.
* كێشه‌ی هاوڵاتیبوون، كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی سووریایه. پێویسته دۆستانیش ئه‌مه بپارێزن. بڵێن وه‌ڵاتپارێز ده‌یه‌وێ له‌پێناو خێر و باشی سووریا شتێك بكات.
٢٠٠٥: «كورد به‌هێزه‌وه خۆڕاده‌گرن»
له دیداره‌كانی ساڵی ٢٠٠٥دا، ئۆجالان باسی ئه‌و شه‌ڕه ده‌كات كه ئه‌مڕۆ له كوردستان ده‌ستی پێكردووه. به‌تایبه‌ت ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌م شه‌ڕه به‌ره‌و توركیا ده‌چێت. بۆ ئه‌و شه‌ڕه نوێیه‌ی كه ده‌ستی پێكردووه (مه‌به‌ست له شه‌ڕ، ده‌ستێوه‌ران و سه‌رله‌نوێ دیزاینكردنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته) ده‌ڵێت: «توركیا، سووریا و ئێران تێبگه‌ن یان تێنه‌گه‌ن، بۆ من گرنگ نییه. هه‌موو پێشبینی و هه‌وڵه‌كانی من بۆ ئه‌وه‌یه كوردستان نه‌بێته ده‌ریای خوێن.» به‌م گوته‌یه ئامانجی تێكۆشانی خۆی خسته‌ڕوو.
ئۆجالان ده‌ستنیشانی ده‌كات كه ئه‌و له گه‌ل و دڵسۆزیی گه‌ل دڵنیایه و ئه‌گه‌ر هێرشی بكرێته سه‌ر، گه‌ل به‌هێزه‌وه خۆڕاده‌گرێت.
هۆشدارییه‌كانی ئه‌و بۆ ده‌وڵه‌تی سووریا و كوردانی ئه‌وێ بوو:
* ئه‌گه‌ر ئه‌م سیاسه‌تی له‌ناوبردنه به‌رده‌وام بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وان هه‌وڵ بده‌ن ڕۆڵ به نۆكه‌رانی كورد بده‌ن، ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌بێ بیكه‌ن به‌رخۆدانێكی بێ وێنه‌یه. دوو مانگ به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به سیاسه‌تی نكۆڵی و له‌ناوبردن بۆ نههێشتنتان سه‌رتان بخه‌نه سه‌ر و به ڕێی سیاسی و دیپلۆماسی هه‌وڵی لهنێوبردنتان بده‌ن، ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌بێ بیكه‌ن به‌رخۆدانێكی به‌هێزه، پاراستنی به‌هاكان و ئازادیی گه‌لی خۆتانه. ئه‌وان ئه‌مه تێناگه‌ن، هه‌ر درێژه به سیاسه‌تی له‌ناوبردن ده‌ده‌ن.
* جیهان دێمۆكراتیبوون به‌سه‌ر سووریادا ده‌سه‌پێنێت، پێویسته له هه‌ردوو لایه‌نه‌وه ئاماده بن. گرنگه خۆتان بپارێزن. ئاپۆڕای گه‌ل دڵسۆزی منه.
* دۆخی ترسناكی عێراق له‌وانه‌یه له سووریاش ڕووبدات.
٢٠٠٨: «ئۆپه‌راسیۆن له سووریا ده‌كه‌ن»
ئۆجالان ساڵی ٢٠٠٨ به‌شێوه‌یه‌كی كراوه باسی ئۆپه‌راسیۆنی دژ به سووریا ده‌كات.
* له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئۆپه‌راسیۆن له سووریاش ده‌كه‌ن. پاش چه‌ند مانگ یان چه‌ند ساڵی دیكه نازانم، نۆره‌ی توركیاش دێت.
* (ده‌وڵه‌تانی ده‌ره‌وه) دێمۆكراته‌كان بن یان كۆماریخوازه‌كان، ئه‌گه‌ر ببنه ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌مه ده‌كه‌ن. هه‌ردووكیان هه‌مان شت ده‌كه‌ن.
٢٠٠٩: «فه‌توای كوشتی كورد ده‌ده‌ن»
بۆ ئه‌و دڕندایه‌تییه‌ی له عه‌فرین ده‌كرێت، سه‌رۆكی كاروباری ئایینی ده‌وڵه‌تی توركیا له دژی كوردان فه‌توا ده‌دات. «سوره‌تی فه‌تح»یان خوێند. ئۆجالان ٩ ساڵ پێش ئێستا بارودۆخی ئێستای به ڕوونی خسته‌ڕوو و ئه‌م هۆشدارییه‌دا:
* ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێ، پلان داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی گه‌وره‌تر له هی فه‌له‌ستینییه‌كان له به‌رانبه‌ر كوردان بكه‌ن. پێویسته كورد له ئێستاوه یه‌كگرن. ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی ده‌كرێن، له‌وانه‌یه زۆر ترسناكتر و گه‌وره‌تر بن له‌وانه‌ی پێشتر كراون. له ڕێی فه‌تواكان كوردان ده‌كوژن. فه‌توای «بێ دینن» یان فه‌تواكانی دیكه ده‌ده‌ن.
٢٠١٠: «كوردانی سووریا ده‌بێ خۆیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن»
ئۆجالان ساڵی ٢٠١٠ هه‌ستی به‌و گێژاوه كرد كه ئێستا هاتۆته ئاراوه، به‌تایبه‌تیش داوای له كوردان كرد یه‌كگرن. ئۆجالان ده‌ستنیشانی كرد كه كوردانی سووریا كه‌وتوونه‌ته دۆخی مان و نه‌مان. به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێ ته‌دبیر وه‌ربگرن. ئۆجالان ده‌ستنیشانی كرد كه دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام، قڕكردنی كوردان كه‌م نابێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه زیاتر ده‌بێت و له هه‌موو پارچه‌كان ڕووده‌دات. گوتی: «ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی دێمۆكراتیانه و هه‌وڵه‌كانی ئاشتی سه‌رنه‌گرن، ئه‌و شته‌ی كه هیتله‌ر به‌سه‌ر جووله‌كه‌كانی هێنا، خراپتر به‌سه‌ر كوردان ده‌هێنرێت.» داوای له كوردانی سووریا كرد خۆیان بپارێزن. هه‌روه‌ها ئۆجالان ڕوانگه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دێمۆكراتی ده‌ستنیشان كرد.
* هه‌واڵ دێن كه له سووریا بڕیاره ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌ته‌كانی كوردان دابنیشێت. له‌وێ ڕێكخستنی كوردان هه‌ن، با له بری عه‌شیره‌ته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وان دابنیشێت. په‌یه‌ده هه‌یه، با له‌گه‌ڵ ئه‌وان دابنیشێت. ئه‌گه‌ر سووریا-ئه‌سه‌د ڕیفۆرمی دێمۆكراتی بكات، ئێمه پشتگیری ده‌كه‌ین. له‌نێو ڕیفۆرمهكانیشدا، مافی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری وه‌ك خۆبهڕێوهبهرێوهبهریی دێمۆكراتیی ئیداری و فه‌رهه‌نگی دانی پێدا بنرێت. بۆ نموونه ده‌كرێت شاره‌وانییه‌كان ده‌ستاوده‌ست بكرێن. ده‌توانێ ڕێ له به‌رده‌م كوردان بكاته‌وه كه خۆیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن. ده‌توانن دان به مافی ناسنامه‌دا بنێن. ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بێت، ئێمه پشتگیری ده‌كه‌ین. سووریا وه‌ڵاتێكی گرنگه و ده‌بێ ڕه‌چاو بكرێت. ئه‌سه‌د ده‌زانێ من به چ ڕێبازێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێشه‌كان ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه دان به مافی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ئیداری و فه‌رهه‌نگی دابنێت، ئێمه‌ش پشتگیری ده‌كه‌ین و ڕێكخستنه‌كانی كوردیش كه له‌وێن پشتگیری سووریا ده‌كه‌ن.
* ده‌رباره‌ی سووریا ده‌توانم ئه‌وه بڵێم: ئه‌مه‌ریكا سه‌ره‌تا ئه‌سه‌دی به‌ره‌و لای خۆی ڕ‌اكێشا، به‌ڵام ئێستا له خاڵێكی ناسه‌قامگیر دایه. یان وه‌ك «زه‌ینه‌ڵ عابدین» ته‌سیلم ده‌بێت، یان ڕێ له به‌رده‌م چاره‌سه‌ری ده‌كاته‌وه، یانیش به زه‌بر كۆتایی پێده‌هێنرێت. ئه‌و كاته هه‌موو شتێك له‌ده‌ست ده‌دات و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌ڕوات. كوردانی سووریا ده‌بێ پێكه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن.
* كورد له سووریا ده‌توانێت زه‌مینه‌سازی خۆپاراستن بكات. پێویسته كوردانی ئه‌وێ پێكه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن، ئه‌مه زۆر گرنگه. گه‌له‌كه‌مان له‌وێ ده‌توانێ ده‌ستوبرد خۆی ڕێكخات. من پێشتر گوتبووم: «به‌هاری گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست». پێم وابێ ساڵی ٢٠٠٣ ئه‌و قسه‌یه‌م كردبوو. ئێستا ڕۆژنامه‌كان ده‌نووسن و ده‌ڵێن «به‌هاری عه‌ره‌بی». ئه‌مه به‌هاری عه‌ره‌به‌كان نییه، به‌ڵكو به‌هاری گه‌لانه. ناوه‌نده‌كه‌شی كوردستانه.
* با سووریا نه‌ڵێت من كوردان به‌كاردێنم. ئه‌مه بۆ ئه‌وان ده‌بێته كاره‌سات و كۆتاییان پێ دێنێت. من به‌تووندی هۆشدارییان پێده‌ده‌م: پێویسته له‌گه‌ڵ كوردان ڕێككه‌ون. له‌سه‌ر بنه‌مای خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دێمۆكراتی ده‌توانن ڕێككه‌ون. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی سووریا ئه‌وه قبووڵ نه‌كات، كورد ده‌توانن له‌گه‌ڵ دژبه‌ره‌كان (ئۆپۆزسیۆن) مامه‌ڵه بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ دژبه‌ره‌كانی سووریاش مامه‌ڵه بكه‌ن، پێویسته بۆ دێمۆكراتیزه‌كردنی سووریا كار بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌بێ، پێویسته سووریا و هه‌موو كه‌س بزانێ كه زه‌ختی قڕكردن له‌سه‌ر كوردان هه‌یه. كورد له‌م پڕۆسه‌یه‌دا بۆ مان و نه‌مان تێده‌كۆشن. له‌ناوبردن و مردن به‌سه‌ر كورداندا ده‌سه‌پێنرێت.
* بانگه‌وازی له گه‌له‌كه‌مان له سووریا ده‌كه‌م، پێویسته یه‌كینه‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دێمۆكراتی، یه‌كینه‌كانی خۆپاراستن له سووریا بنیات بنێن. هه‌ڕه‌شه‌ی قڕكردن له‌وان ده‌كرێت. پێویسته هه‌ڕه‌شه‌كه ببینن و خۆیان ڕێكخه‌ن. گه‌له‌كه‌مان له عێراقیش پێویسته ڕێكخستنی خۆی به‌هێز بكات. پێویسته له‌وێ له چوارچێوه‌ی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی دێمۆكراتیدا كۆنفڕانسی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و یه‌كێتیی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه پته‌و بكه‌ن.
ش. م