گەلی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا سەلماندیان کە سوپای داگیرکەری تورکیا ناتوانێت ئیرادەی گەل بشکێنێت، وبە پشتگیری بەرخۆدانی (سەردەم) درێژە بە بەرخۆدان ئەدەن.
بەهەزاران هاوڵاتی لە هەرێمەکانی جەزیرە، فورات، منبێج، ڕەقا، تەبقا و دەیرئەزۆر کە بە ئامانجئ پشتگیری گەلی عەفرین خۆییان گەیاندە ئەو هەرێمە ، ئەمڕۆ بە ڕێپێوانێکی جەماوەری بەرخۆدانی شەرڤانانی یەپەگە وئەپەژە وقەسەدە-یان بەرز نرخاند.
رێ پێوانەکە لە چوارڕیانی ناوەندی شاری عەفرین دەستی پێکرد،
خۆپیشاندەران بە هەڵگرتنی پانکارگەلی کە لێی نوسرابو" نا بۆ کۆشتنی منداڵان، نابۆ بۆ بێدەنگی نێو دەوڵەتی" دەستیان بە ڕێپێوان کرد تا بەردەەم نەخۆشخانەی دێرسیم.