پەیەدە لەدژی داگیرکەری دەستی بە هەڵمەتی بەرخۆدان کرد
پارتی یەکێتی دیموکراتی-پەیەدە ئەمڕۆ لەمەیدانی ژنی ئازاد لە کۆبانێ هەڵمەتی ‘نابۆ داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و بەڵێ بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش’-ی ڕاگەیاند.
پارتی یەکێتی دیموکراتی-پەیەدە ئەمڕۆ لەمەیدانی ژنی ئازاد لە کۆبانێ هەڵمەتی ‘نابۆ داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و بەڵێ بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش’-ی ڕاگەیاند.
بە ئامانجی ڕزگارکردنی هەرێمە داگیرکراوەکانی سوریا ، پارتی یەکێتی دیموکراتی-پەیەدە هەڵمەتێکی لە ژێر درووشمی ‘ نا بۆ داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و بەڵێ بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش’ ڕاگەیاند و لەو پێناوەشدا بانگەوازیی لە هەموو گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات کەلە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕاپەڕن.
پارتی یەکێتی دیموکراتی-پەیەدە ئەمڕۆ لەمەیدانی ژنی ئازاد لە کۆبانێ هەڵمەتی ‘نابۆ داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و بەڵێ بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش’-ی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە لەلایەن ئەحەمەد شێخ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی پەیەدە لە هەرێمی فورات خوێندرایەوە، بانگەوازیی لە سەرجەم گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرابوو، کە بە ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ و هەفتانین، بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و ڕزگارکردنی هەرێمەکان لەژێر چنگی دەوڵەتی تورک بەشداریی لەم هەڵمەتەدا بکەن.
پەیەدە لە ١٤ خاڵدا کار و چالاکییەکانیانی لە چوارچێوەی هەڵمەتی ‘پاراستنی دەستەکەوتەکانی شۆڕش’ ڕاگەیاندووە، کە تا ماوەیەکی نادیار ئەم هەڵمەتە بەردەوام دەبێت.
ف.ق