چه‌ته‌كانی داعش به ناوی ده‌وڵه‌تی تورك له عه‌فرین جێگیر بوون
ده‌وڵه‌تی توركیا چه‌ته‌كانی داعشی ڕێكخستووه و به ناسنامه و زانیاری جیاواز له عه‌فرین و شه‌هبا به‌كاریان دێنێت. ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌ته‌كانی داعش له‌ژێر ناوی سوپای ئازاد له عه‌فرینن.
ده‌وڵه‌تی توركیا چه‌ته‌كانی داعشی ڕێكخستووه و به ناسنامه و زانیاری جیاواز له عه‌فرین و شه‌هبا به‌كاریان دێنێت. ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌ته‌كانی داعش له‌ژێر ناوی سوپای ئازاد له عه‌فرینن.
دوای ئه‌وه‌ی داعش شكستی هێنا، ده‌یان هه‌زار ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه چه‌ته‌یه ده‌ربازی توركیا و ئه‌و ناوچانه‌ی باكووری سووریا بوون كه له لایه‌ن توركیاوه داگیركراون. به‌شێك له‌وان له ٢٤ی ئابی ٢٠١٦ له جه‌رابلووس به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك فیشه‌ك بته‌قێنن جلوبه‌رگی خۆیان گۆڕی و چوونه ڕیزی چه‌ته‌كانی «قه‌ڵغانی فورات»ی ده‌وڵه‌تی توركیا. چه‌ته‌كانی داعش ئێستا هه‌م له توركیا، هه‌م له باكووری سووریا له خزمه‌تی ده‌وڵه‌تی توركدان. به‌شێك له چه‌ته‌كانی داعش له باكووری سووریا، ویستیان له ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) به ناوی «بزووتنه‌وه‌ی قیام»ی میت كرده‌وه‌ی تێرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن. زۆرینه‌شیان له كاتی داگیركردنی عه‌فریندا ئه‌ركدار كران و ئێستا له عه‌فرینن.
له‌نێو چه‌ته‌كانی داعشدا كه ئێستا له عه‌فرینن، سه‌رچه‌ته و ئه‌و كه‌سانه هه‌ن كه كۆمه‌ڵكوژییان كردووه و له ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری كاریان كردووه. چه‌ته‌كانی داعش كه له عه‌فرین خزمه‌تی ئاكه‌په ده‌كه‌ن، هێرشیان بردبوویه سه‌ر ناوچه‌كانی كوردان.
ده‌وڵه‌تی تورك كاتێك ده‌ستی به هێرشه‌كانی خۆی بۆ داگیركردنی عه‌فرین كرد، ناوی داعش و یه‌په‌گه‌ی پێكه‌وه ده‌هێنا. به‌ڵام ئه‌و عه‌فرینه‌ی كه داعیش هه‌رگیز نه‌یده‌توانی خۆی بگه‌یه‌نێتێ، ئێستا بووه‌ته به‌ره‌یه‌كی نوێی داعش.
به‌شێك له‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش كه له عه‌فرینن
به‌شێك له‌و چه‌ته و سهرچهتانهی داعش كه ده‌وڵه‌تی تورك له عه‌فرین و شه‌هبا ئه‌ركی پێ سپاردوون، بریتین له:
به‌شار عه‌لی عوبه‌ید: پێشتر له‌نێو تابووری عه‌بدوڵا بن زوبه‌یر-ی سه‌ر به داعش له شاری دێره‌زۆر بوو. ئێستا له عه‌فرین له‌نێو ڕیزی چه‌ته‌كانی سوڵتان موراد-ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك دایه.
هه‌مزه مه‌مدوح مه‌ترود: خه‌ڵكی گوندی شاعیر-ی شاری حه‌مایه. ماوه‌ی ٢ ساڵ له ڕیزه‌كانی داعشدا بوو، دواتر ده‌ربازی ناوچه‌كانی كانتۆنی شه‌هبا بوو كه له لایه‌ن توركیاوه داگیركراون و چووه ڕیزی گرووپه چه‌ته‌كان. به‌شداری كرد له هێرشه‌كانی داگیركردنی عه‌فرین، ئێستاش له ناوچه‌ی جندرێس-ی عه‌فرین له ڕیزی چه‌ته‌كان دایه.
خالید توركی: ساڵی ١٩٨٩ له دایكبووه. وه‌ك ئه‌ندامێكی داعش له گوندی قوریه-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی دێره‌زۆر بوو. كۆتایی ساڵی ٢٠١٧ چووه توركیا و له‌وێ په‌یوه‌ندی كرد به چه‌ته‌كانی ئسود قاقا. ئێستا ناوبراو له‌نێو چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك دایه له ناوچه‌كانی باكووری سووریا كه داگیركراون.
عه‌بود عه‌لی عوبه‌ید ئه‌لهادی: پێشتر له ناوچه‌ی دێره‌زۆر له‌نێو «ڕێكخراوی پۆلیس»ی سه‌ر به داعشدا بوو. ئێستاش له باكووری سووریا ئه‌ندامێكی چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركه.
حه‌سه‌ن محه‌مه‌د: خه‌ڵكی ناوچه‌ی مهسكین حینانۆ-ی حه‌له‌به. پێشتر له گوندی دێرحافهر-ی سه‌ر به حه‌له‌ب ئه‌ندامی هه‌واڵگریی داعش بوو. دواتر چووه ڕیزی تابووری لیوا سهلاجكا-ی گرووپی ئه‌حراری شام. ئێستاش له ناوچه داگیركراوه‌كانی باكووری سووریا خزمه‌تكاری میتی توركه.
عومه‌ر زوهه‌یر عه‌قیل: خه‌ڵكی گوندی بهرشای سه‌ر به ناوچه‌ی قهباسن-ی شاری بابه. دوای ئه‌وه‌ی داعش هاته نێو باب، چووه ڕیزه‌كانی داعش و له‌نێو هه‌واڵگریی داعشدا كاری كرد. دواتر چووه ڕیزی گرووپی چه‌ته‌كانی سوڵتان موراد. ئێستاش له ناوچه داگیركراوه‌كانی باكووری سووریا بۆ ده‌وڵه‌تی تورك كاری چه‌ته‌گه‌ری ده‌كات.
ئه‌حمه‌د ساڵح تۆكمان: خه‌ڵكی ناوچه‌ی مه‌سكه‌ن-ی تل ته‌مره. له‌نێو داعشدا ناوی ئه‌بوو ئه‌سعه‌د ئینگلیزی بوو و ئه‌میری ئه‌و گرووپانه بوو كه هێرشی خۆكوژییان ده‌كرد. ئێستا له باكووری سووریا له‌نێو چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك دایه.
تارق عه‌بدوڵا ئاقرهپ: خه‌ڵكی گوندی لۆبینی كۆبانییه. له‌نێو داعشدا ناوی ئه‌بوو عه‌بدوڵا بوو. ساڵی ٢٠١٤ ده‌ربازی نێو ڕێكخراوی هه‌واڵگریی داعش بوو. دواتریش چووه ڕیزی كه‌تیبه‌ی هه‌مزه و بوو به فه‌رمانده. ئێستا له عه‌فرین یه‌كێكه له فه‌رمانده‌كانی هه‌مان گرووپی چه‌ته.
ئه‌یمان مسته‌فا دیاپ: خه‌ڵكی گوندی قامسیه-ی سه‌ر به كۆبانییه. چه‌كدارێكی چالاكی داعش بوو. به‌شدار بوو له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆبانی. ئێستاش له ناوچه داگیركراوه‌كانی باكووری سووریایه.
عه‌لی ئه‌حمه‌د ئه‌مین: ناوی خوازراوی ئه‌بوو دووگیانه. خه‌ڵكی گوندی به‌لقیس-ی ناوچه‌ی تل حه‌میسه. له حه‌سه‌كه به‌رپرسی زۆر خاڵی پشكنینی داعش بوو. دوای ئه‌وه‌ی قه‌سه‌ده شاری حه‌سه‌كه‌ی له داعش پاك كرده‌وه، ناوبراو چووه گونده‌كانی باكووری حه‌له‌ب. له حه‌له‌ب چووه ڕیزی چه‌ته‌كانی ئه‌حرار شه‌رقیه و ئێستاش له‌نێو ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی ئه‌و گرووپه‌دایه.
سامیر ئوسود: خه‌ڵكی ناوچه‌ی دێره‌زۆره و له‌نێو داعشدا ناوی ئه‌بوو قاسم بوو. ماوه‌یه‌كه له عه‌فرین پاسه‌وانی فه‌رمانده‌كانی ئه‌حرای شهرقیهیه.
مه‌حموود حه‌ردان: خه‌ڵكی ناوچه‌ی دێره‌زۆره و دوای ئه‌وه‌ی چووه نێو داعش ناوی له خۆی نا ئه‌بوو ناجی ئه‌نساری. ئێستا له عه‌فرین له‌نێو چه‌ته‌كانی ئه‌حراری شه‌رقیه دایه.
عیسا محه‌مه‌د: خه‌ڵكی ناوچه‌ی گرێسپی-یه. ساڵی ٢٠١٦ چووه ڕیزی داعش و له‌نێو داعش ناوی ئه‌بوو محه‌مه‌د شهمالیهیه. پێشتر ئه‌ندامێكی ئاسایی داعش بوو، دواتر كرایه ئه‌میر له ناوچه‌یه‌كی شاری ڕه‌قا. پاشان ده‌ربازی دێره‌زۆر بوو و وه‌ك به‌رپرسی كشتوكاڵ ده‌ستی به كار كرد. ساڵی ٢٠١٧ چووه ناوچه‌ی عه‌زاز و له‌نێو چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركدا جێی گرت. ناوبراو ئێستا له عه‌فرینه.
عه‌بدولعه‌زیز خدر ئه‌حمه‌د: خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی خوهیران-ی شاری حه‌سه‌كه‌یه. دوای ئه‌وه‌ی چووه نێو داعش، له ناوچه‌ی شه‌داد و دێره‌زۆر مایه‌وه. دواتر له داعشه‌وه ده‌ربازی نێو ڕیزه‌كانی ئه‌حرار شه‌رقیه بوو. ئێستاش له عه‌فرینه.
خه‌یرات محه‌مه‌د خه‌یری: خه‌ڵكی گوندی قۆریای ناوچه‌ی دێره‌زۆره. له‌نێو داعشدا چه‌ك، هاوه‌ن و ئامرازی زرێپۆشی دروست ده‌كرد. به‌رپرسی ئاماده‌كردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و هاوه‌ن بوو. دواتر ده‌ربازی ناوچه‌كانی شه‌هبا بوو كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه داگیركراوه. ئێستا له ناوچه‌ی جه‌رابلووس به‌رپرسی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، چه‌ك و هاوه‌نه‌كانی چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركه.
عه‌لی یوسف سه‌لامی: خه‌ڵكی گوندی شیوخی خواروو-یه له كۆبانی. له‌وێ چووه نێو ڕیزه‌كانی داعش. به‌شداری كردووه له هێرشه‌كانی سه‌ر كۆبانی و منبج. دواتر ده‌ربازی ناوچه داگیركراوه‌كانی كانتۆنی شه‌هبا بوو. ئێستا له‌و ناوچانه یه‌كێكه له فه‌رمانده‌كانی گرووپی ئه‌حرار شیوخ كه بۆ ده‌وڵه‌تی تورك كار ده‌كات.
موسه‌ننا ئایت موقهیدی: خه‌ڵكی ناوچه‌ی جورا-ی سه‌ر به دێره‌زۆره. به‌شداری كرد له شه‌ڕی داعش له دێره‌زۆر. دواتر ده‌ربازی سنووری كانتۆنی شه‌هبا بوو و له‌نێو چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركدا جێی گرت. له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئێستا له ڕیزی چه‌ته‌كانی داگیركه‌ره له عه‌فرین.
عه‌بدولڕه‌زاق جه‌راح: خه‌ڵكی گوندی حهزفهی گه‌وره-یه له حه‌سه‌كه. له‌وێ چووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی داعش و ناوی ئه‌بوو به‌سام-ی له خۆی ناوه. دواتر چووه‌ته گونده‌كانی باكووری حه‌له‌ب و بووه‌ته ئه‌ندامی گرووپی سوڵتان موراد. ئێستاش له شارۆچكه‌ی عه‌زاز یه‌كێكه له فه‌رمانده‌كانی چه‌ته‌كانی لیوای ڕافیده‌ین-ی ده‌وڵه‌تی تورك.
فادی حه‌سه‌ن حه‌سه‌ن: خه‌ڵكی گوندی راحیه زاهر-ی قامیشلۆیه. دوای ئه‌وه‌ی چووه نێو ڕیزه‌كانی داعش، به‌شداری كرد له هێرشه‌كانی داگیركاری له ناوچه‌كانی تل حه‌میس و هۆلێ. دواتر چووه نێو ڕیزی چه‌ته‌كانی «قه‌ڵغانی فورات» و ئێستا له عه‌فرینه.
محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌سوه‌د: خه‌ڵكی ناوچه‌ی تل حه‌میس-ی حه‌سه‌كه‌یه. دوای ئه‌وه‌ی چووه نێو داعش ناوی ئه‌بوو حه‌مام شارابی له خۆی نا. ماوه‌یه‌كه له باكووری سووریا ئه‌ندامی هه‌واڵگریی چه‌ته‌كانی فاسل ئیجنهت حه‌سه‌كه-یه كه سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركن.
s.m