ئاژانسی هه‌واڵی فورات ده‌رباره‌ی هاتنی هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا بۆ عه‌فرین، گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ به‌دران چیا كورد، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆكراتی - ته‌ڤده‌م له ڕۆژئاوا سازكرد.
ئێمه ده‌مانه‌وێ له بابه‌تی به‌رخۆدانه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین. له عه‌فرین ٣٣ ڕۆژه به‌رخۆدانێكی مێژوویی هه‌یه، ئێوه چۆن هه‌ڵیده‌سه‌نگێنن؟
ده‌وڵه‌تی توركیا كاتێك به‌ر له ٣٣ ڕۆژ ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی داگیركردنی عه‌فرین كرد، وتیان به ٣ كاتژمێر یان ٣ ڕۆژ عه‌فرین به‌ده‌ست دێنین. به‌ڵام كه شه‌ڕ كه‌وته مه‌یدان، ڕووبه‌ڕووی ئیراده‌ی شه‌ڕڤانان و گه‌لی ئێمه بوونه‌وه. لێره به‌رخۆدانێكی بێ وێنه ده‌كرێت و ٣٣ ڕۆژه بێ ناوبڕ به‌رده‌وامه.
به‌رخۆدان زۆر شتی گۆڕی. دوژمن شكستی هێنا. له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می به‌رخۆداندا، ئه‌و چه‌تانه‌ی كه ده‌وڵه‌تی توركیا كۆی كردبوونه‌وه، بڕیاریاندا كه شه‌ڕ نه‌كه‌ن، چونكه شكستیان هێنا. كاتێك سوپای توركیا هاته مه‌یدان، زیانێكی زۆری پێگه‌یشت. كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا ئێستا ده‌ستی به لێپرسینه‌وه له‌م بابه‌ته كردووه.
كاتێك له بواری سه‌ربازیدا نه‌گه‌یشتنه ئامانجی خۆیان، ده‌ستیان به هێرشی دڕندانه كرد. هه‌موو جۆره چه‌كێك به‌كاردێنن. سیڤیله‌كان ده‌كه‌نه ئامانج و چه‌كی كیمیایی به‌كاردێنن. ناوه‌ندی ته‌ندروستی، فێرگه و كۆگه‌ی ئاویان بۆردومان كرد. گه‌لی هه‌رێمه‌كه‌مان له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه خۆیان ڕاگرت.
دوێنێ هێزه‌كانی سوپای سووریا هاتنه عه‌فرین، ئه‌م هێزه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك هاتوونه‌ته عه‌فرین؟
ئێمه ئه‌و بابه‌ته بۆ ڕای گشتی ئاشكرا ده‌كه‌ین. له ئه‌نجامی دیداره‌كانی نێوان یه‌په‌گه و سوپای سووریا، ئه‌و هێزانه هاتنه عه‌فرین. خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی عه‌فرین پێشتر داوای له سوپای سووریا كردبوو كه سنووره‌كانی خۆی بپارێزرێت. بنه‌ما و ورده‌كاری ڕێككه‌وتنه‌كه هێزه سه‌ربازییه‌كان ده‌توانن ئاشكرای بكه‌ن. ژماره، شوێنی جێگیربوون، ئه‌رك و ڕۆڵی ئه‌و هێزانه به‌پێی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه دیاری كراون. ورده‌كاری ئه‌و په‌یمانه له لایه‌ن یه‌په‌گه ئاشكرا ده‌كرێت.
به بۆچوونی ئێمه هاتنی هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا هه‌نگاوێكی ڕه‌وا و ئه‌رێنییه، چونكه عه‌فرین پارچه‌یه‌كه له سووریا. سنووری عه‌فرین، سنووری سووریاشه و پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش بپارێزرێت. وه‌ستانه‌وه له دژی داگیركاری، چه‌نده ئه‌ركی ئێمه‌یه، هێنده‌ش ئه‌ركی سوپای سووریایه.
پڕۆژه‌ی ئێوه له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كێتیی سووریایه؟
ئه‌رێ، پڕۆژه‌ی ئێمه كه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دێمۆكراتی و فیدراسیۆنی باكووری سووریایه له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی یه‌كێتیی سووریایه. پڕۆژه‌یه‌كی وه‌ها نییه كه سووریا دابه‌ش بكات و پارچه‌یه‌كی لێ بكاته‌وه. له ماوه‌ی داهاتوودا، ئێمه و شام پێكه‌وه له‌سه‌ر زۆر بابه‌ت قسه ده‌كه‌ین.
هاتنی هێزه‌كانی سوپای سووریا، په‌یمانێكی سه‌ربازییه و ئه‌م هه‌نگاوه هیچ ڕه‌هه‌ندی سیاسی و ئیداری نییه. بابه‌ته سیاسی و ئیدارییه‌كان دواتر له ڕێگه‌ی گفتوگۆ قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێت. ئیراده‌ی سیاسیی عه‌فرین هێشتا وه‌ك پێشتر ده‌پارێزرێت و به‌رده‌وامیش هه‌ر ده‌پارێزرێت. ئه‌م بابه‌ته ده‌ستكه‌وتی گه‌لانه. بابه‌تی له‌پێشینه ئه‌وه‌یه كه پێویسته تێكۆشانێكی هاوبه‌ش له دژی داگیركاریی توركیا بكرێت.
هه‌ندێك پڕوپاگه‌نده هه‌ن ده‌رباره‌ی خاڵه‌كانی په‌یمانه‌كه، ئێوه له‌و باره‌یه‌وه چی ده‌ڵێن؟
شتێكی وه‌ها نییه كه یه‌په‌گه ده‌ست له چه‌ك به‌ردات و عه‌فرین ڕاده‌ستی ڕژێم بكات. گفتوگۆی به‌م شێوه‌یه و بابه‌تی وه‌ها له ڕۆژه‌ڤدا نییه. لێره هێرشی داگیركاری هه‌یه، پێش هه‌موو شتێك پێویسته داگیركاری و هێرش بوه‌ستێنرێن.
ده‌تانه‌وێ بڵێن له به‌رانبه‌ر داگیركاریی هاوكارییه‌ك هاته ئاراوه؟
دوای به‌رخۆدانی ٣٣ ڕۆژان، حكوومه‌تی سووریا بینی كه سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی ده‌بنه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر خاكی سووریا. هه‌موو كه‌سێك بینی كه ئه‌مه داگیركارییه و ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌ر شوێنێك داگیربكات جارێكی دیكه لێی ناكشێته‌وه. بوونی سوپای توركیای داگیركه‌ر له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی شامه. لێره پیلانێكی چه‌په‌ڵ هه‌یه. ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت ٣ ملیۆن په‌نابه‌ر له عه‌فرین جێگیر ده‌كه‌م. ده‌یه‌وێ دیمۆگرافیای هه‌رێمه‌كه بگۆڕێت. جێگیركردنی چه‌ته‌كان به واتای ئه‌وه دێت كه ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێ باب، جه‌رابلووس، عه‌زاز و ئیدلیب یه‌كخات و ده‌وری «نووبول زه‌هرا» و حه‌له‌ب بگرێت. شام ئیدی ده‌یه‌وێ ڕێ له‌و پلانه بگرێت.
له سووریا ٣ هێزی كاریگه‌ر هه‌ن؛ ئه‌مه‌ریكا، ڕووسیا و ئێران. به بۆچوونی ئێوه ئه‌وان هاتنی سوپای سووریا بۆ عه‌فرین چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
زۆر هێز هه‌ن كه به‌م هاتنه خۆشحاڵ نین. ئامانجی ڕووسیا ئه‌وه‌یه توركیا بۆ لای خۆی ڕاكێشێت و له ناتۆ ده‌ریبێنێت. چه‌ند په‌یمانێكی بازرگانی له‌نێوانیان هه‌یه. به‌ڵام ئێمه ده‌زانین كه له‌نێوان ڕووسیا و توركیا ناكۆكی دروست ده‌بن.
ئه‌مه‌ریكا چاوی خۆی له به‌رانبه‌ر ئه‌م داگیركارییه داخستووه، له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و سووریادا په‌یمانێك هه‌یه. كێ له كێ به‌هێزتر بێت، قسه‌ی ئه‌و ده‌یخوات. ئه‌مه‌یان وه‌ك ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای فورات دیاری كردووه. ئه‌مه‌ریكا له به‌رانبه‌ر كاری ڕووسیا له ڕۆژئاوای فورات چاوی داده‌خات، ڕووسیاش له به‌رانبه‌ر كاری ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات چاو داده‌خات.
ئێمه ده‌رباره‌ی عه‌فرین نزیكه‌ی ١٠ كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان ئه‌نجامدا. به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكیان نه‌بوو. ئه‌و هێزه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئێمه دژی داعش كاری كردووه، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌میمی مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ناكه‌ن. نابێ لایه‌ك بژی و لایه‌كیش بمرێ، پێویسته ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا به سیاسه‌تی خۆیاندا بچنه‌وه.
ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه چاودێری ده‌كه‌ین، ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دژی ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بوو. له‌نێوان ئێران و ڕووسیاشدا ناكۆكی هه‌ن.
ئێوه وتتان به‌رخۆدانی عه‌فرین چه‌ند هاوسه‌نگییه‌كی گۆڕین. به بۆچوونی ئێوه گه‌شه‌دانی چۆن دێنه ئاراوه؟
دوای به‌رخۆدانی ٣٣ ڕۆژان، ئیدی ئێمه كۆنسێپتی سه‌ر خۆمان ده‌شكێنین. ئه‌نجامی سه‌ربازیی ئه‌م كاره ده‌بن. له هه‌رێمه‌كه چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك ڕووده‌ده‌ن. به‌رخۆدان له‌گه‌ڵ خۆی پێشكه‌وتنی سیاسی و دیپلۆماسی بنیاتنا.
پێویسته گه‌لی ئێمه به‌رده‌وام بێت له پشتگیریی گه‌لی عه‌فرین. ئه‌م پشتگیرییه زۆر گرنگه. ئێستا ده‌ستپێشخه‌ری له ده‌ستی شه‌ڕڤانان و خۆڕاگران دایه.
ش. م