چەتەکانی سەربە تورکیا سنوورەکانی عەفرین تۆپباران دەکەن
چەتەکانی سەربە تورکیا گوندەکانی سەربە جندرێس و شێراوای کانتۆنی عەفرین تۆپباران دەکەن.
چەتەکانی سەربە تورکیا گوندەکانی سەربە جندرێس و شێراوای کانتۆنی عەفرین تۆپباران دەکەن.
بەگوێڕەی سەرچاوە خۆجێییەکان، چەتەکانی تەحریری شام کە سەربە سوپای تورکن، گوندی جەلەمی سەربە جندرێس و ئیسکای سەربە شێراوا تۆپباران دەکەن.
شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، وەڵامی تۆپبارانەکانی چەتەکان دەدەنەوە و بارەگاکانیان دەکەنە ئامانج.
تۆپبارانەکان لە کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەدا بەردەوامن.