ڕوسیا: هێزەکانمان لە باکوری سوریا نەچوونەتە دەرەوە

حکومەتی ڕوسیا، بانگەشەی تورکیا-ی بۆ چوونەدەرەوە لە سنوورەکانی باکوری سوریای بەدرۆخستەوە و ڕایگەیاند: هێزەکانمان لە باکوری سوریا نەچوونەتە دەرەوە.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەروەەی ڕوسیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند، کە بانگەشەکانی تورکیا دوورن لە ڕاستی و هێزەکانمان لە باکوری سوریا ماونەتەوە و هیچ پلانێکمان نییە کە هێزەکانمان ڵە باکوری سوریا بکشێنینەوە.

چوونەدەرەوەی هێزەکانی ڕوسیا لە باکوری سوریا ئەو دەرفەتە دەداتە حکومەتی تورک کە بەدەستی ئاوەڵە هێرش بکاتە سەر عەفرین، بۆیە حکومەتی تورک لە بەردەوامیی شەڕی تایبەتیدا بانگەشەی ئەوەی کرد، کە هێزە ڕوسییەکان لە باکوری سوریا چوونەتە دەرەوە.

ک ـ ش