ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان شەڕڤانان و سوپای تورک-دا ڕوویدا

شەڕڤانانی یەپەگە وەڵامی تۆپبارانێکی سوپای تورکیایان بۆ سەر خاڵە سەربازییەکانی شەڕڤانانیان لە سنووری دێرک دایەوە و بەهۆیەوە نزیکەی کاتژمێرێک ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان شەڕڤانانی یەپەگە و سوپای تورکیا-دا ڕوویدا.

دوای ئەوای کە سوپای تورکیا خاڵە سەربازییەکانی شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگەی لە گوندەکانی زوحێرییە و خەرابەڕەشک-ی سەر بە شارۆچکەی دێرک-ی لە کانتۆنی قامیشلۆ تۆپبارانکرد.

بەپێی سەرچاوەیەکی یەپەگە، شەڕڤانانی یەپەگە وەڵامێکی توندی تۆپبارانەکانی سوپای تورکیایان داوەتەوە و بەهۆیەوە بۆماوەی نزیکەی کاتژمێرێک، ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان شەڕڤانان و سوپای تورکیادا ڕوویداوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە شەڕڤانان هیچ زیانێکی گیانییان لە تۆپباران و ڕووبەڕووبوونەوەکاندا پێنەگەیشتووە.

کـ ـش