ڕیک تیلرسۆن: لە سوریا ناکشێینەوە

ڕیک تیلرسۆن: مانەوەمان لە سوریا بەگوێرەی بڕیاری ژمارە 2254ی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

ڕیک تیلرسۆن: لە سوریا ناکشێینەوە

هەر لە پاش هەڕەشەکانی ئەردۆغان لە عەفرین و ڕۆژئاوا و باکوری سوریا، ئەمەریکا هاتە دەنگ و ڕایگەیاند:
مانەوەمان لە سوریا بەگوێرەی بڕیاری 2254 ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکانە و تا نەگەنە ئامانج بەهیچ شێۆەیەک ناکشێنەوە.
 تیلرسۆن، ئەم قسانەی لە میانی کۆنفراسی سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکادا کردنی، کە لە زانکۆی ستانفۆرد ڕێکخرابوو و زۆر کەسایەتی  سیاسی و ئەکادیمی و لێکۆڵەر تێیدا بەشداربوون،لەوانەش کۆندەلیزا رایس، وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمەریکا.
تیلەرسۆن جەختیکردەوە، کردەوە،  بوونی هیزەکانی ئەمەریکا و  سوریای دیموکراتی قەسەدە، لە چوارچێوەی بریاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان ژمارە ٢٢٥٤ ـە.

تیلەرسۆن، چەند هۆکارێکی بۆ مانەوەی هێزەکانیان لە سوریا و درێژەدان بەهاوپەیمانی و هەماهەنگی لەگەڵ قەسەدە هێنایەوە و لەوانە: 
- گەرەنتیکردنی نەگەڕانەوە و سەرهەڵنەدانەوەی داعش.
- لە ناوبردنی ئەلقاعیدە لە ئیدلب و سوریا.
ـ سنور دانان بۆ ڕژێمی ئەسەد و لەسەر کار لادانی
-ڕاگرتن و ئاستەنگکردنی هەژمونی ئێران.
 
تیلەرسۆن، ئاشکرای کردە، بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە، لەگەڵ هاوپەیمانەکەیان لە سوریا کار دەکەن و جەختی کردوەتەوە، لە سوریا هەڵەی کشانەوەی هێزەکانیان لە ساڵی 2011 دووبارە ناکەنەوە، کە بووە دەرفەتێک بۆ گەشەکردنی ئەلقاعدە لە ئێراق و ئەوەشی بە گەورەترین هەڵەی ستتراتیژی وڵاتەکەی بەناو کرد