یه‌كینه‌كانی سوپای سووریا چوونە سنووری عەفرین - نوێكراوه‌ته‌وه
له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه دیبلۆماسییهكاندا بۆ ڕووبەڕووبوونەی داگیرکاریی تورکیا، یه‌كینه‌كانی سه‌ر به سوپای سووریا چوونه سنووری عه‌فرین.
له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه دیبلۆماسییهكاندا بۆ ڕووبەڕووبوونەی داگیرکاریی تورکیا، یه‌كینه‌كانی سه‌ر به سوپای سووریا چوونه سنووری عه‌فرین.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - قه‌سه‌ده، یه‌كینه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی سووریا به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سنووری عه‌فرین له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر چوونه خاڵه سنوورییه‌كانی عه‌فرین.
یه‌كینه‌كانی سه‌ر به سوپای سووریا له گوندی ماحبهری زیاره‌ت-ی عه‌فرینه‌وه، چوونه سنووری عه‌فرین و له لایه‌ن وته‌بێژی یه‌په‌گه له عه‌فرین «برووسك حه‌سه‌كه» پێشوازییان لێ كرا.
ش. م