یه‌په‌گه: پابه‌ند ده‌بین به ئاگربه‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
فه‌رمانداره‌تیی گشتیی یه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و پابه‌ندبوونی خۆی به ئاگربه‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سووریا ڕاگه‌یاند.
فه‌رمانداره‌تیی گشتیی یه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و پابه‌ندبوونی خۆی به ئاگربه‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سووریا ڕاگه‌یاند.
فه‌رمانداره‌تیی گشتیی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه ده‌رباره‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه بۆ ماوه‌ی ٣٠ ڕۆژ ئاگربه‌ستی له سه‌رانسه‌ری سووریا ڕاگه‌یاند، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ئه‌وان پابه‌ند ده‌بن به بڕیاری ئاگربه‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكدا مافی خۆپاراستن به‌كاردێنن. یه‌په‌گه به‌ڵێنیشی داوه ئه‌منیه‌تی شاندی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه مرۆییه‌كان دابین بكات كاتێك له‌ژێر سه‌ره‌وه‌ریی یه‌كینه‌كانیان سه‌ردانی عه‌فرین ده‌كه‌ن.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی یه‌په‌گه:
له‌سه‌ر بڕیاری ژماره ٢٤٠١ی ٢٤ی شوبات\٤ی ڕه‌شه‌ممه-ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كه به ئامانجی ناردنی هاریكارییه مرۆییه‌كان بۆ سووریا؛ له ته‌واوی سووریا به عه‌فرینیشه‌وه ئاگربه‌ستی ڕاگه‌یاند، ئێمه وه‌ك فه‌رمانداره‌تیی گشتیی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل پێشوازیی له‌و بڕیاره ده‌كه‌ین.
ئێمه بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌رباره‌ی وه‌ستاندنی شه‌ڕ، جگه له به‌رانبه‌ر ڕێكخراوی تێرۆریستیی داعش جێبه‌جێ ده‌كه‌ین. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئێمه مافی پاراستنی ڕه‌وا له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر و گرووپه‌كانی سه‌ر به توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین بهكاردێنین.
یه‌كینه‌كانی ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ن ئه‌منیه‌تی تێپه‌ڕبوونی شاندی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه مرۆییه‌كان بۆ ناوچه‌كانی عه‌فرین كه له‌ژێر سه‌ره‌وه‌ریی یهكینهكانماندان، دابین بكه‌ن كه به‌مه‌به‌ستی هاریكاریی مرۆیی، ته‌ندروستی و ده‌رمانكردنی ئه‌و بریندارانه‌ی كه له ئه‌نجامی كردنه ئامانجی ناوه‌نده كاراكان له لایه‌ن سوپای توركیا و هێزه لایه‌نگره‌كانیان زیانیان پێگه‌ییشتووه و باری ته‌ندروستییان له‌مه‌ترسیدایه.
ئێمه وه‌ك یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین كه له سووریا شه‌ڕ ده‌كه‌ن، بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
S.M