یەپەژە، ویدیۆی چالاکییەکی لەدژی سوپای تورکیا بڵاو کردەوە

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە، دیمەنی چالاکییەکی هێزەکانی یەپەژە-ی لەدژی شوێنێکی مانەوەی سوپای تورکیای داگیرکەر لە گوندێکی عەفرین، بلاوکردەوە.

 

ئەم گرتە ویدیۆیە دۆینێ لە گوندی عۆمەرا-ی سەر بە ناوچەی شەرا-ی عەفرین گیراوە.

لە گرتە ویدیۆکەدا دەردەکەوێ کە ژمارەیەک لە چەکدارانی سوپای تورکیای داگیرکەر و ئەلقاعیدە، بە نێو گوندەکەدا هاتوچوو ئەکەن.

لە ویدیۆکەدا پێشان دەدرێت کە ژمارەیەک لە چەکدارانی سەر بە تورکیا کاتێک دەچنە یەکێک لە ماڵەکانی گوندەکەوە، لەلایەن شەڕڤانانی یەپەژەوە بە چەکی گەرمایی لێیان دەدرێت. شوێنی چەکدارەکان بە تەواوەتی هەڵدەوەشێت بەڵام لە ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی چەتەکانی ئەردۆغان زانیارییەک وەدەست نەخراوە.