یەپەگە: خەیاڵیان خاوە و عەفرین درێژبووەوەی کۆبانێ یە

نوری مەحمود، وتەبێژی یەپەگە، وەڵامی هەڕەشەکانی ئەردۆغان بۆ سەر عەفرین، دەداتەوە.

 

نوری مەحمود، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە، لەپای هەڕەشەکانی ئەردۆغان بۆ سەر عەفرین، لێدوانێکی بۆ ئاژانسەکەمان فوراتی داوە و ڕایگەیاندوە:  عەفرین بۆ گەلان جیهان لە هەمان پێگەی کۆبانێ دایە و بۆ پاراستنی تێدەکۆشین،دەبێت ئەردۆغان بزانێت، عەفرین بەتەنیا نییە. 

نوری مەحمود، ڕاشیگەیاندوە: عەفرین بچوک نییە و هێزەکانمان بۆ بەرگری لە هەموو شوێنێکی ئامادەن و خۆیان ڕێکخستووە. ئەگەر سوپای تورکیش پێیوایە دەتوانێت بە هەفتەیەک بێتە ناو عەفرینەوە ئەوە خەیاڵی خاوە، گەلانی تورکیا وەک دژایەتیەک بۆ تەرۆریزم پشتگیریی زۆری سەرێکانێ و کۆبانێیان کرد، دڵنیاین عەفرینیش هەمان پشتگیریان دەبێت. 

 

وتەبێژەکەی یەپەگە جەخت دەکاتەوە: باکوری سوریا و عەفرین هیوای گەلانی سوریا و ناوچەکەن، ئەوانەی ئەمڕۆ بەرگری لە عەفرین دەکەن، هەر ئەوانەن، کە لە کۆبانێ لە دژی تەرۆی نێودەڵەتی جەنگان و پاراستیان و دەرەنجام ئەو شارەیان ڕزگاریان کرد و تەرۆرەکەشیان تێکشکاند. دەشبێت بزانێت ئەو شەڕڤانانەی،کە بەرگری لە عەفرین دەکەن، بەشێکیان لە پاریس، مۆسکۆ، نیویۆرک، قاهیرە، ئەنقەرە و ئەستەنبوڵەوە هاتوون. 

  

نووری مەحموود، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە لە کۆتاییدا دەڵێت: قسە و هەڕەشەکانی ئەردۆغان دژی عەفرین، لە بڕوبیانوویەک زیاتر هیچی دیکە نین. کێشەی  ئەردۆغان هەبوونی سپای کورد نییە لە باکوری سوریا، چونکە ئەو سپایە هەر هەبووە، هێزەکانی سوریای دیموکرات و یەپەگە بەردەوام لەو سنورانە بوون و بەرگرییان لە گەلانی باکوری سوریا کردووە، هیچ شتێکی تازە ڕووی نەداوە، بۆیە ئەدۆغان بەدوای بەهانەیەکدا دەگەڕێت تا هێڕش بکاتە سەر عەفرین و دەرەنجام دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوای و کوردستان و باکوری سوریا، ئەوەش خەیالێکی خاوە و ناێتەدی.

هـ.هـ