١٣ گوندی عەین عیسا و گرێسپی بۆردومان کران

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، ١٣ گوندی عەین عیسا و گرێسپی-یان بۆردومان کرد.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی بیر کنۆ، حوڕییە، قزعەلی، بیر زنار، سۆسان، عەریزە، زەنوبیای سەر بە گرێسپی و گوندەکانی ئەبو سرا، دبس، هۆشان، خالدیە، دەوالب و عەلیمات سەر بە عەین عیسایان بۆردومان کرد.
هەروەها بە چڕی بۆردوومانی دەورووبەری ڕێگای ئێم فۆڕ و دەورووبەری وێستگەی سەقڕ کراوە.
تا ئێستا لەبارەی زیانەکانی بۆردومانەکە زانیاری نەخراوەتەڕوو.