تەرمی شەڕڤانی قەسەدە گۆران عامودا بەخاک سپێردرا
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە گۆران عامودا کە ٣ ی تشرینی یەکەم لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهیدبوو، لە گۆڕستانی شەهید ئیسماعیل هۆگر لە عامودا بەخاک سپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە گۆران عامودا کە ٣ ی تشرینی یەکەم لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهیدبوو، لە گۆڕستانی شەهید ئیسماعیل هۆگر لە عامودا بەخاک سپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) گۆران عامودا کە ٣ ی تشرینی یەکەم لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهیدبوو، لە گۆڕستانی شەهید ئیسماعیل هۆگر لە عامودا بەخاک سپێردرا. سەدان دانیشتووی شاری عامودای کانتۆنی جەزیرە بەشداری مەراسیمەکە بوون. لە مەراسیمەکەدا وێنەی شەهید و درووشمی "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.
ئەندامی بەڕێوەبەری مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی عامودا، محەمەد ئەحمەد، گوتی: "سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان دەکەین و بەڵێن دەدەین درێژەپێدەری ڕێگەیان بین".
پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و تەرمی شەهید بە هەلهەلەی دایکان بەخاک سپێردرا.