بە هەزاران کەس لە حەسەکە بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد رێپێوانیان ئەنجامدا

بە هەزاران کەس لە حەسەکە لەدژی گۆشەگیری سەر رێبەر ئۆجالان رێپێوانیان ئەنجامدا.

بە هەزاران دانیشتوانی حەسەکە بە هەموو پێکهاتەکانیەوە، رێپێوانێکیان ئەنجامدا و گۆشەگیری ئیمڕالیان شەرمەزار کرد و داوای ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد.

رێپێوانەکە لە چواریانی شەهید ئارین لە گەڕەکی مشێرف دەستی پێکرد. دانیشتوان پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، ئاڵاکانی تەڤدەم و کۆنگرەی ستار و پەکەکەیان بەرزکردەوە و بێوەستان دروشمی 'بێ سەرۆک ژیان نابێت' و ' بژی سەرۆک ئاپۆ' یان وتەوە.

رێپێوانەکە لە گۆڕەپانی خەتۆ لە گەڕەکی نەسیرا بۆ میتینگ گۆڕا. بەناوی پەیەدە محێدی ئەلدخێم قسەی کرد و وتی، " ئێمە لێرە کۆبوینەوە بۆ ئەوەی داگیرکەری تورک شەرمەزار بکەین و بڵێین، ناتوانن رێبەرتی و گەل لەیەک جیابکەنەوە و تەسلیم نابین و بانگەوازی ئازادی جەستەیی رێبەرتی بەردەوامی پێدەدەین."

محێدی ئەلدەخیم بێدەنگی نێودەوڵەتی لەبەرانبەر فشارەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر زیندانیان و هێرشەکان بۆ سەر باکوری و رۆژهەڵاتی سوریا شەرمەز کرد.

خالیدە بوتی ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرا ستاری کانتۆنی حەسەکەش بانگەوازی لە گەلانی باکور و رۆژهەڵاتیس وریا کرد کە تێکۆشانیان بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەهیز بکەن و وتی، " ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئازادی خۆیان بە ئازادی رێبەرتیەوە دەبینن."

میتینگەکە بە وتنەوەی دروشمی 'بێ سەرۆک ژیان نابێت' کۆتایی هات.

ف.ق