' بە هێزی گەریلا چوار پارچەی کوردستان یەکدەخەین'
دانیشتوانی ناوچەی قنێی کۆبانێ وتیان، " ئێمە لەگەڵ گەریلاکانی خۆمانداین، ئەرکی خۆمان جێبەجێ دەکەین و بە هێزی گەریلا چوار پارچەی کوردستان یەکدەخەین."
دانیشتوانی ناوچەی قنێی کۆبانێ وتیان، " ئێمە لەگەڵ گەریلاکانی خۆمانداین، ئەرکی خۆمان جێبەجێ دەکەین و بە هێزی گەریلا چوار پارچەی کوردستان یەکدەخەین."
دانیشتوانی ناوچەی قنێی کۆبانێ رایانگەیاند کە لەگەڵ هێزەکانی گەریلادان و هاوکاری پەدەکەش بۆ دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکەن و وتیان، " داوا لە هەموو کوردان دەکەین کە یەکبگرن و لەبەرانبەر داگیرکەری بوەستنەوە."
رۆدین محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی ناوچەی قنێ رایگەیاند، دەوڵەتی تورک دوژمنایەتی باکۆر و رۆژهەڵاتی سوریا و باشوری کوردستان دەکات و وتی، " دەوڵەتی تورک دەیەوێت کورد لەناوببات. ئێمە وەک دانیشتوانی قنێ لەگەڵ گەریلاداین و تاوەکو دوایین دلۆپی خوێنمان لەسەر پێ دەبین."
رۆدین محەمەد باسی ئەوەی کرد کە لە شاخ تێکۆشانی ڕۆڵەکانمان، خۆشک و براکانیان بەردەوامە و ئەوان لەگەڵ ئەو تێکۆشانەن و وتی، " ئێمە لەگەڵ گەریلادان و بەم تێکۆشانە چوار پارچە یەکدەگرن و خاکە داگیرکراوە رزگار دەکرێت."
رۆدین محەمە وتیشی، هیچ جیاوازیەک لەگەڵ ماڵباتی بارزانی و دەوڵەتی تورک نییە و ئەویش داگیرکەرە.
سەمیرا ئەندامی تەڤگەری ژنانی ناوچەی قنێش رایگەیاند کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەگەڵ پەدەکە هەوڵ دەدات گەریلا گەمارۆ بدات و گەریلا لەناوببات و وتی، " دەوڵەتی تورک بە فرۆکە و مادەی کیمیایی هەموو رۆژێک هێرش دەکات. لەدژی هێرشەکان، ئێمە لەسەر پێ دەبین و چالاکی ئەنجام دەدەین."
سەمیرا باسی ئەوەشی کرد کە ئەوان لەگەڵ گەریلادان و وتی، " سڵاو لە گەریلا دەکەین. ئێمە هەموو کاتێک پشتگیریان دەکەین. داوای سەرکەوتنیان بۆ دەکەین."
عەلی مهۆ ئەندامی دەستەی سوڵحی ناوچەی پێندرێش داوای لە هەموو کوردێک کرد کە یەکبگرن و وتی، " پێویستە کوردان یەکبگرن. ئەگەر ئەم شۆڕشە لەناو بچێت، بە سەدان ساڵی دیکە کورد وەک کۆیلە دەژی. بە هێزی گەریلا، یەپەگە و یەپەژە ئازاد دەبین."
عەلی مهۆ سڵاوی بۆ بەرخۆدانی گەریلا نارد و ئەوەی خستەڕوو کە ئامادەن بۆ سەرکەوتن و تێکۆشان.
ف.ق