بە مەراسیمێکی جەماوەری شەهیدان ئارمانج و ئیسماعیل بەخاک سپێردران
گەلی کانتۆنی فورات شەهیدان ئارمانج کۆبانێ ئەندامی کۆماندۆ و شەهید ئیسماعیل ئەندامی قەسەدە-یان لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بەخاک سپارد.
گەلی کانتۆنی فورات شەهیدان ئارمانج کۆبانێ ئەندامی کۆماندۆ و شەهید ئیسماعیل ئەندامی قەسەدە-یان لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بەخاک سپارد.
بە سەدان هاوڵاتی کانتۆنی فورات، ڕێکخستن و دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و بنەماڵەی شەهیدان بۆ بەڕێکردنی تەرمی شەهید ئارمانچ کۆبانێ (ئەیمەن عوسمان) و شەهید ئیسماعیل (ئیسماعیل قادر) کۆبوونەوە. شەهید ئارمانچ کۆبانێ، لە ٢٦ی ئایار لە کاتی تێپەڕاندنی ئەرکدا شەهید بوو. هەروەها شەهید ئیسماعیل ئەندامی قەسەدە لە ٢٣ی ئایاردا لە ئەنجامی جەڵتەی دڵدا کۆچی دوایی کرد. بە مەراسیمێکی جەماوەری لە لایەن هاوڵاتیانەوە بەخاک سپێردران.
ڕێوڕەسمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان، بەدیە مهۆ هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شێرانێ، قسەی کرد و ڕایگەیاند: "شۆڕشی ڕۆژئاوا بەردەوامە و ئێمەش بۆ بنیاتنانی ژیانێکی یەکسان بەردەوامین لە بەخشینی بەدیلە بە نرخەکانمان و لە درێژەی وتارەکەیدا وتی، ئێمە بە هەزاران شەهید دەدەین بۆ مسۆگەرکردنی سەرکەوتنەکان. ئەرکی ئێمە خاوەنداری کردنە لە شەهیدەکانمان. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت هەر شەهیدێک فەلسەفەی ژیانە، دەبێت خاوەنداری لە شەهیدەکان بکەین."
هەروەها پۆڵات ئامەد، ئەندامی ئیدارەی ئەنجوومەنی سەربازی کۆبانێش لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد و وتی: "هەرچییەک ڕوو دەدەات با ڕووبدات ئێمە سەردەکەوین. مێژووی گەلی کورد بە کۆمەڵکوژی و قڕکردن تێکەڵ بە یەک بووە. لە هەر چوار پارچەی کوردستان بەردەوان دەبین لە تێکۆشان بۆ دۆزی ڕەوای گەلەکەمان.
دوای وتارەکان بڕوانامەی شەهیدان خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکان کرایەوە. مەراسیمەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.