بۆ رێبەری گەلی کورد لە قامشلۆ ڕێپێوان ئەنجامدرا

بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری قامشلۆ رێپێوان ئەنجامدرا.

دەستپێشخەری گەلی هەرێمی جزیر بۆ پشتگیریکردن لە هەڵوێستی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کە چاوپێکەوتنی لەگەڵ سی پی تی ئەنجام نەدابوو، رێپێوانێک ئەنجامدرا.

بە سەدان کورد، عەرەب، سوریان، ئەندامانی تەڤدەم، تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر، پەیەدە، کۆنگرا ستار، یاساناسان و یەکێتی ژنانی گەنج بەشداریان لە رێپێوانەکەدا کرد.

رێپیوانەکە لە دووڕیانی شەرق لە رۆژهەڵاتی قامشلۆ دەستیپێکرد. لە رێپێوانەکەدا دروشمی ؛ بژی سەرۆک ئاپۆ، بێ سەرۆک ژیان نابێت' وترانەوە و وینەری رێبەر ئۆجالان بەرزکرایەوە.

رێپێوانەکە لەبەردەم شارەوانی گەلی قامشلۆ راوەستا. دوای خولەکێک رێزگرتن، کەنعان بەرەکات ئەندامی دەستپێشخەری گەلی هەرێمی جزیر قسەی کرد و سڵاوی لە بەرخۆدانی گەل لەبەرامبەر دەوڵەتی تورک کرد و وتی، " ئەم گەلەی کە بەشداری لە رێپێوانەکەدا کردووە، لە بەرامبەر هێرش و تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرخۆدان دەکات و بە ئیرادە و سووربوونێکی بەهێز بە خاکەکەیەوە وابەستەیە. ئەم گەلە جارێکی دیکە بە خاوەنداریکردن لە رێبەر ئۆجالان و بەرخۆدانەکەی لە زیندانی ئیمڕالی هەڵوێستی خۆی پیشاندا."

بەرەکات ئاماژەی بە گۆشەگیری قورسی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کورد 'گۆشەگیریەکە تاوەکو ئێستا بەردەوامە؛ بەڵام گەلەکەمان تێکۆشانی خۆی لەسەر بناغەی هزری عەبدوڵلا ئۆجالان بەردەوامی پێدەدات و هیز و ئیرادەی خۆی لە هێزی سەربازی و بەرخۆدانی رێبەر ئاپۆ وەردەگرێت. ئەمەش دەیسەلمێنێت کە گەل بە هزری رێبەرتی وابەستەیە.

کەنعان بەرەکات لە کۆتاییدا بانگەوازی لە دانیشتوان کرد کە بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەر ئۆجالان تێکۆشان بەهیز بکەن و لەدەوری رێبەر ئۆجالان کۆببنەوە.

چالاکیەکە بە دروشمی بەرخۆدان ژیانە و سەردەکەوین و هەلهەلەلێدانی دایکان کۆتایی هات.

ف.ق