بە سەدان کەس تەرمی شەهید عەگید سەرێکانییان بە خاک سپارد

تەرمی شەڕڤانی قەسەدە عەگید سەرێکانی (محەمەد ئەحمەد) کە لە بەرخۆدانی قەرەقۆزاقدا شەهید بوو، بەخاک سپێردرا.

شەهید عەگید سەرێکانی

 

 بە سەدان دانیشتووی شارەکانی دێرک، گەرک لەگی و چلاغای سەر بە کانتۆنی جەزیرە، بۆ بەخاک سپاردنی تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک عەگید سرێکانی (محەمەد ئەحمەد) کە لە ٢٦ ی کانوونی یەکەم لە قەرەقۆزاق شەهید بوو، چوونە گۆڕستانی شەهید خەبات دێرک.

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد، پاشان هاوسەرۆکی دەستەی بنەماڵەی شەهیدان، زیندانیان و بریندارانی شەڕ لە کانتۆنی جەزیرە، محەمەد جەمیل قسەی کرد و وتی: "لەم کاتەدا پێویستە لە دەوری هێزەکانمان یەکبگرین، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک و دامەزراوەکانمان، دەستکەوتەکانی شەهیدان بپارێزین و شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ بکەین. ئەگەر وانەبێت ڕێگە بۆ لۆزانێکی نوێ دەکەینەوە".

جەمیل لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "بەرخۆدان تاکە ڕێگایە بۆ سەرکەوتن لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و پاراستنی ئارامی کۆمەڵگەکەمانە".

شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک سەعید کۆچەر قسەی کرد و باسی لە تێکۆشانی شەهید عەگید سرێکانی کرد. سەعید کۆچەر ئاماژەی بەوە کرد کە بەشداری لە هەموو بەرەکانی شەڕی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردووە و وتی: "پێویستە بگەینە ئامانجی شەهید عەگید و هەرێمەکەمان بپارێزین".

پاشان ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.

تەرمی شەهید عەگید سرێکانی بە دروشمی "شەهید نامرن" بەخاک سپێردرا.