فەریدە ئیبۆ ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری هەرێمی عەفرین بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) باسی لە کاری ژنانی عەفرین و شەهبا کرد و رایگەیاند، ژنان لەسەر فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان کار دەکەن.
فەریدە ئیبۆ وتی، " کاری سەرەکی ئێمە بڵاوکردنەوەی فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالانە، بەم شێوەیە خۆمان دەگەیەنینە هەموو ژنان. ژنانی شەهباش دوای ئەوەی هەرێمەکە لە دەستی داعش رزگارکرا، هەوڵیانداوە کە بەشداری کار و خەبات بکەن و سوود لە فکر و فەلسەفەی ڕێبەرتی وەربگرن."
فەریدە ئیبۆ باسی ئەوەشی کرد کە وەک کۆنگرەی ستاری هەرێمی عەفرین لەسەر ئەم بناغەیە لەگەڵ ئەنجومەنی ژنانی ئازادی شەهبا کار دەکەن و رایگەیاند، تێکۆشانی هاوبەش فراوان دەکەن کە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئۆجالان هەڵبگیرێت و ئازادی ئۆجالان مسۆگەر بکەن.
لە بەردەوامی قسەکانیدا رایگەیاند کە ژنان خۆیان لەسەر فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان ڕێکخستووە و پێشەنگایەتی شۆڕش دەکەن و فکر و فەلسەفەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بڵاوبکەنەوە.
فەریدە ئیبۆ لە کۆتایی قسەکانیدا رایگەیاند کە ئازادی ژنان بارێکی قورسە و لە پێناو ئازادیدا بە هەزاران قاڕەمان شەهید بوون و وتی، " بۆیەش پێویستە لەسەر ڕێچکەی شەهیدان خاوەنداری لە لەم بارە بکەین و پێوانەکان جێبەجێ بکەین."
ف.ق