'بێدەنگی رێگە بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک خۆش دەکات!'

سەرۆکی دەستەی ژنانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری عەدالەت عومەر رایگەیاند، کە هێرشەکان بە مەبەستی کۆچبەرکردن بەردەوامن و وتی، "هێزە هەژموون خوازەکان لەم سیستمە دەترسن، لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و پشتیوانەکانی، بێدەنگن".

عەدالەت عومەر ئەوەشی خستەڕوو کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک گەل گوڕە بە تێکۆشان دەدات و وتی، "گەلەکەمان سەرباری دووروویی جیهانیش لەمپەر و ئاستەنگیەکان لە بەردەم خۆی رادەماڵێت و خۆڕاگری دەکات. خۆی لە خۆیدا ئەگەر خوازیاری ژیانێکی ئازاد بیت، ئەو کاتە بەرخودان تاکە رێگەی بەردەمتە".

سەرۆکی دەستەی ژنانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا عەدالەت عومەر لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمەکە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فوراتی فورات (ANF) کرد.

'دەیانەوێت چەتەکان نیشتەجێ بکەن'

عەدالەت عومەر ئاماژەی بەوەکرد کە هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا هەرگیز رانەگیراون، بەردەوام زیادیان کردووە و لەبارەی ئامانجەکانی ئەو هێرشانەشەوە وتی، " هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە ٥ی تشرینی یەکەم دەستیان پێکرد، لە دژی گەل بوون. لەبەر ئەوەی هێرشەکان بۆ سەر کەمپە مەدەنیەکان و سەرچاوەکانی بژێوی ئەوان ئەنجام دران کاربەدەستانی تورک لەبەردەم رای گشتیی جیهان بە ئاشکرایی ئەو شوێنانەیان ناوبرد کە هێرشیان دەکەنەسەر. لە چوارچێوەی ئەو لێدوانەشدا کەوتە جموجۆڵەوە. هێرش کرایە سەر خەڵکی مەدەنی. جیالەوەش هێرشی کردە سەر یەکینەکانی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە. بۆ نمونە هێرشی کردەسەر ئەندامانی ئاسایش کە لە دژی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە پەروەردە و راهێناندابوون. ویستی بەو هێرشانە گەل ناچار بە کۆچبەربوون بکات و رێگە بۆ داگیرکەری ئاسان بکات. دەیەوێت سنوورەکانی میساقی میلـلی دیاری بکات. پلانی هەیە کە ئەو گەلەی سەدان ساڵە لەسەر ئەم خاکە دەژی، کۆچبەریان بکات و دیموگرافیی ناوچەکە بگۆڕێت. دەیەوێت هەرێمەکە لە خاوەنە رەسەنەکانی چۆڵ بکات و چەتە و بنەماڵەی چەتەکان لەو ناوچەیە جێگیر بکات. لە رێگەی هەڕێمەکانیشەوە هەوڵ دەدات پلان و پڕۆژەکانی خۆی لەسەر هەرێمەکە بخاتە بواری جێبەجێ کردنەوە. دەیەوێت کردەوە و پێشێلکارییەکانی لە هەرێمە داگیرکراوەکانی وەک عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی بە هەمان شێوە لە ناوجە ئازادەکان بڵاوبکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستە درێژە بە هێرشەکانی دەدات.

عەدالەت عومەر رایگەیاد کە هێرشەکە راستەوخۆ بۆ سەر سیستمی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام دەدرێت و وتیم "گەلانی هەرێمەکە لەناو یەکێتیی و یەکڕیزییەکدا دەژین. گەل هەرێمەکە بەڕێوەدەبات و لە هەرێمەکەدا خاوەنی مافی رادەربڕینن. سیستمێکە کە تیایدا گەل پێویستی بە دەسەڵات نییە و خۆی رێکدەخات. پڕۆژەیەکە کە نوێنەرایەتی مێشکی دەسەڵاتدار ناکات. لەبەر ئەوەش لە پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک دەترسن کە خۆبەڕێوەبەری بۆ خۆی دەکاتە بنەما. لە دژی ئەو کۆمەڵگەیەی کە تیایدا گەل خۆیان رێکدەخەن، شەردەکەن. چونکە لەبەرامبەر دەسەڵاتداری گەل ئەوان دەیدۆڕێنن. هەربۆیەس بۆ ئەوەی سیستمەکە بەهێزتر نەبێت، گەل دەکوژن، هێرش دەکەنە سەر ژێرخانی ئەو ناوچانە".

'هێزە هەژموونخوازەکان بێدەنگ دەبن'

عەدالەت عومەر سەرنجی بۆ هێرش، دەستدرێژی، تاڵانکاری و کۆمەڵکوژییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان ڕاکێشا و وتی: "هێزە نێونەتەوەییەکان تەنانەت بەپێی یاساکانی خۆشیان مامەڵە ناکەن، دەوڵەتی تورک یاسا نێونەتەوەیەکانیشی پێشێل کردووە. لە کام شار یان وڵات تا ئەو ڕادەیە وێرانکارییەکی ڕوویداوە؟ لە کام وڵات هێرش بۆ سەر دامەزراوە مەدەنییەکان و ئەو ناوچانەی خەڵک تێیدا دەژین ئەنجام دەدرێت؟، یان خەڵکی مەدەنی دەکوژرێن؟ لە بەرامبەر ئەو کردەوانە کێ بێدەنگە؟ کاتێک بابەتەکە دەبێتە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هەمووان بێدەنگن. ئەو بێدەنگییەش دەبێتە ھۆی ئەوەی کە دەوڵەتی تورک زیاتر هێرش ئەنجام بدات و نیشانەی ھاوکارییە بۆ دەوڵەتی تورک. چونکە ئەو سیستمەی کە گەل تێیدا لەسەر پێی خۆیەتی، لە بەرژەوەندی هێزە هەژموونخوازەکان نییە، لەگەڵ خۆبەڕێکخستنکردنی گەل بەو سیستمە، گەلانی وڵاتانی دیکەش بە ھۆی کاریگەریەکەی بەرامبەر بە دەسەڵات بێدەنگ نابن. لەگەڵ خۆ بەڕێکخستنکردنی گەل، باڵادەستی چینی دەسەڵاتدار کەمدەبێتەوە. ھەر بۆیە نایانەوێت گەل خۆیان بەڕێکخستن بکەن و ببنە خاوەنی ئێرادەی خۆیان".

عەدالەت عومەر ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەبەر ئەوەشە ھێزە ھەژمونخوازەکان لەو سیستمەی کە پشت بە ئیرادەی گەل دەبەستێت دەترسن و لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و ئەو هێزانەی پاڵپشتی دەکەن، بێدەنگن.

'تێکۆشان بە گوڕتر دەبێت'

لە کۆتاییدا عەدالەت عومەر سەرنجی بۆ بەرخۆدانی گەل لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاکێشا و وتی: "لە ماوەی ڕابردوودا لە ناوچەکە بە ئامانجی داگیرکاری نوێ، ژمارەی ھێرشەکان زیادی کردووە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گەل دژی هێرشەکان وەستایەوە و نیشانیدا کە هەرچییەک ڕووبدات، خاکی خۆیان بەجێناھێڵن، ئەم گەلە خاوەنی ڕۆحی تێکۆشانە، لە سەرەتای شۆڕشەوە شەڕ دەکات و لە لایەکی دیکەیشەوە خۆی بەڕێکخستن دەکات. گەلەکەمان وێڕایی دووڕوویی جیھان، لەمپەڕ و ئاستەنگییەکان لەبەردەم خۆی ڕادەماڵێت. چونکە ئەگەر تۆ دەتەوێت بە ئازادی بژیت، تاکە ڕێگەی گەیشتن پێی بەرخۆدانە. تێکۆشانەکەیان بە گوڕتر دەبێت".