سیسیلیا ئۆدێن، پەیامنێری رادیۆی دەوڵەتی سوید لەگەڵ مەزڵۆم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) چاوپێکەوتنێکی ئەنجامدا. عەبدی رەخنە لەو وڵاتانە گرت کە لەبەرانبەر رووداوەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بێدەنگن و بۆ ئاوەدانکردنی وڵات وەک پێویستە هاوکاریان نەکردووە.
ئودەن رایگەیاند، عەبدی باسی ئەوەی کردووە کە شەڕ نەماوە،، بەڵام سەختیەکان زۆرە لە رۆژئاوا و کورد هەست بەوە دەکات کە جیهان پشتی لەوان کردووە.
عەبدی بەبیریهێنایەوە کە شەڕی ئایدۆلۆژی لەگەڵ شەڕی سەربازی دژی داعش سەختترە و رایگەیاند، پێویستی بە کات، سەرچاوە و خەباتێکی زۆر هەیە و وتی، "دەوڵەتی ئیسلامی کێشەی هاوبەشی جیهانە و پێویستە جیهان لەبەرانبەر ئەم رامانەی دەوڵەتی ئیسلامی پێکەوە تێبکۆشێت و ئەمەش لە بەرژەوەندی هەموو لایەکە."
عەبدی باسی ئەوەشی کرد کە دوای شەڕ هێزەکانی سوریای دیموکراتیک بە ئامانجی ئەوەی چەتەکانی داعش و منداڵەکانیان لە ئیسلامی ساختە رزگار بکەن، کارێکی زۆری کردووە و لە سەر ئەمەش زانیاری زۆری بڵاوکردوەتەوە. عەبدی دەشڵێت، "بۆ ئەوەی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە چەتەکانی داعش رزگار بکەن، ١٦ ناوەندی تر دەکەنەوە.
کورد پشتگوێبخرێت، داعش بەهێز دەبێت
فەرماندەی گشتی هەدەپە ئاماژەی بەوەکرد کە بۆ ژن، منداڵان و زیندانیان پێویستە ناوەندی نوی بکرێنەوە، بەڵام کورد خاوەن سەرچاوە، پسپۆڕی پێویست نین و وتی، "پێویستی گەل بە خزمەتی کۆمەڵایەتی، ئاو و کارەبا هەیە و هەشیاری ئەوەشیدا کە مەترسی سەرلەنوێ بەهێزبوونی داعش هەیە.
ئودەن بەبیریهێنایەوە کە عەبدی ٥٣ ساڵ ژەنەڕاڵێکی کوردە کە چەتەکانی داعشی تێکشکاندووە، چەتەکانی داعش لە زێدی عەبدی (کۆبانێ) تارومارکران و رزگاری کۆبانێ بووە سەردەمێکی نوێ بۆ گەلی ناوچەکە.
ف.ق