به‌سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی رۆژئاوا له دژی خیانه‌ت و داگیركاری رژانه گۆڕه‌پانه‌كان
به سه‌دان كه‌س له گركێ له‌گێ له‌سه‌ر بانگه‌وازی ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان له دژی خیانه‌تی په‌ده‌كه رژانه گۆڕه‌پانه‌كان و رێپێوانیان كرد.
به سه‌دان كه‌س له گركێ له‌گێ له‌سه‌ر بانگه‌وازی ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان له دژی خیانه‌تی په‌ده‌كه رژانه گۆڕه‌پانه‌كان و رێپێوانیان كرد.
له ١٢ی نیسانه‌وه خۆپیشاندان له دژی خیانه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان (په‌ده‌كه) و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك بۆ سه‌ر كوردان و بزوتنه‌وه‌ی ئازادی به‌رده‌وامن.
له كانتۆنه‌كانی حه‌سه‌كه و قامیشلۆ چه‌ندین خۆپیشاندان ئه‌نجامدران. پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و خۆپیشاندانانه تا ٢٦ی نیسان به‌رده‌وام بن.
له‌سه‌ر بانگه‌وازی ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان، به سه‌دان كه‌س له دانیشتووانی ناوچه‌ی گركێ له‌گێی كانتۆنی قامیشلۆ خۆپیشاندانێكیان سازكرد، هاوكاری په‌ده‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك شه‌رمه‌زار كرد، كه ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی به‌رفراوان بۆ سه‌ر باشوری كوردستان ده‌كات.
خۆپیشاندانه‌كه له گۆڕه‌پانی شه‌هید خه‌بات دێرك له رۆژئاوای ناوچه‌كه به دروشمی "ئێمه له دژی خیانه‌ت خۆڕاگری ده‌كه‌ین و شكۆی خۆمان ده‌پارێزین" ده‌ستیپێكرد. بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان، نوێنه‌رانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتیك له هه‌رێمی جزیره، رێكخراوه مه‌ده‌نیی و ئایینیه‌كان به‌شدارییان له خۆپیشاندانه‌كه‌دا كرد.
خۆپیشاندانه‌كه له به‌رده‌م بازاڕی ناوه‌ندی ناوچه‌كه گۆڕدرا بۆ گردبونه‌وه. له گردبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌ندامی پارتی یه‌كێتی دیموكراتیك (په‌یه‌ده) لقی ناوچه‌ی گركێ له‌گێ محه‌مه‌د جه‌میل قسه‌ی كرد و باسی له‌وه‌كرد كه مێژووی په‌ده‌كه پڕ پڕ له خیانه‌ت. جه‌میل وتی، "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشتیوانی له سیاسه‌تی پاكتاوكه‌ری ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كات كه ئامانجیه‌تی كوردان له ناو ببات و خاكه‌كه‌ی داگیربكات. په‌ده‌كه له دژی گه‌لانی كوردستان هاوكاری ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كات. رێگه‌ی بۆ ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كردووه‌ته‌وه كه هێرش بكاته سه‌ر باشوری كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی رزگاری كوردستان له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا. اوكات، سه‌رۆكی حكومه‌تی باشوری كوردستان مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی توركیای كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆبوه‌وه. ئه‌وه ده‌رخه‌ری هاوكاری نێوانیانه".
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی گركێ له‌گێ ناریشان به‌ره‌كاتیش قسه‌ی كرد و وتی: " گه‌لانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا بڕوایان به دۆزی گه‌لی كورد هه‌یه. بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌ركه‌وتن و ئازادی هه‌زاران گه‌نج خۆیان كردووه‌ته قوربانی".
له كۆتاییدا به‌ره‌كات داوای له گه‌لی باشوری كوردستان كرد كه له به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی پاكتاوكاری به‌وه‌ستنه‌وه و تێكۆشان و به‌رخودان گه‌وره بكه‌ن.
هـ . ب