بەهەزاران کەس بەرەو بەنداوی تشرین بەڕێکەوتن
لەسەر بانگەوازی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە هەزاران کەس بەرەو بەنداوی تشرین بەڕێکەوتن.
لەسەر بانگەوازی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە هەزاران کەس بەرەو بەنداوی تشرین بەڕێکەوتن.
بەنداوی تشرین زیاتر لە مانگێکە لە ژێر هێرشی دژواری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانیدایە و مەترسی گەورەی لەسەرە. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی هۆشداری دا لەوەی کە ئەم بەنداوەی بۆ کارەبای هەرێمەکە زۆر گرنگە، مەترسی تەقینی لەسەرە. ئەگەر بەنداوەکە بتەقێت لە رەقا و تەبقاوە تا عێراق رووبەرێکی فراوان ژێر ئاو دەکەون.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بۆ راگرتنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بانگەوازی ئاراستەی رێکخراوە و هێزە نێونەتەوەییەکان کرد.لە هەمان کاتدا داوای لە گەل کرد لەپێناو پاراستنی بەنداوەکە و پشتیوانی دەربڕین لە شەڕڤانانی قەسەدە، بکەونە جموجۆڵەوە و رۆڵ بگێرن.
دوابەدوای ئەو بانگەوازە لە حەسەکەوە بە سەدان کەس لە سەرلەبەیانییەوە کەوتنەڕێ و روویان کردە بەنداوەکە.
بە تایبەتی لە رەقا و تەبقاوە، گەلانی کانتۆنی فوراتیش بەرەو بەنداوەکە بەڕێکەوتوون.