بنکەی سەربازیی ڕژێمی پێشوو بۆردوومان کرا
ڕاگەیاندرا، ئەمشەو لە هەرێمی سەفیرەی حەلەب بنکە سەربازییەکانی ڕژێمی پێشوو بۆردوومان کرا. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێرشەکە لەلایەن فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە بووە.
ڕاگەیاندرا، ئەمشەو لە هەرێمی سەفیرەی حەلەب بنکە سەربازییەکانی ڕژێمی پێشوو بۆردوومان کرا. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێرشەکە لەلایەن فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە بووە.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی هاوار، درەنگانی شەو لە شار و گوندەواری حەلەب دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیستراوە.
بەقسەی شایەتحاڵەکان، لە هەرێمی سەفیرە بنکەیەکی سەربازی ڕژێمی پێشووی سوریا بۆردوومان کراوە.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) لەم بارەیەوە ڕایگەیاند "فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە هەرێمی سەفیرەی باشووری حەلەب و ناوەندی توێژینەوەی زانستی بنکە سەربازییەکانی بۆردوومان کردووە، لە ئەنجامدا لانی کەم ٧ تەقینەوەی مەزن ڕوویانداوە. هیچ زانیارییەک دەربارەی زیانە مادی و گیانییەکان نییە".