بروسک بۆتان شەڕڤانی یەپەگە شەهید بوو

یەپەگە رایگەیاند، بروسک بۆتانی شەڕڤانیان لە ٢ی کانونی دووەمدا لە ڕووداوێکدا شەهید بووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە لە راگەیەنراوێکدا، شەهیدبوونی شەڕڤانێکی راگەیاند.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"هەڤاڵمان بروسک بۆتان لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢دا لە حەسەکە لە ئەنجامی ڕووداوێکدا لە کاتی مەشق و ڕاهێناندا شەهید بوو.

هەڤاڵ بروسک لە کاتێکدا کە تێکۆشانی ئازادی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرەو پێشەوە دەچوو، بەشداری لە ریزەکانماندا کرد. بە تایبەتمەندی فیداکار و ڕەنجدەری خۆی دەناسرا. لە هەموو ساتێکی ژیانیدا هەڵوێستی خۆی پاراست و تا دوایین ساتەکانی ژیانی بە جۆش و خڕۆشێکی زۆرەوە بەشداری لە کاروباری شۆڕشدا کرد و ئەرکی خۆی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە جێبەجێ کرد.

ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: بروسک بۆتان

ناو و پاشناو: بوئاد ئازراک

ناوی دایک: ئایشە

ناوی باوک: ئەمین

کات و شوێنی شەهیدبوون: حەسەکە / ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

لە کەسایەتی هەڤاڵ بروسکدا یادی هەموو شەهیدەکانمان بەڕێزەوە دەکەینەوە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدەکەمان و گەلەکەمان دەکەین."

ف.ق