چالاکی سێمالکا ٩٤ رۆژە بەردەوامە و تاوەکو ئێستا تەرمی شەهیدان ڕادەست نەکراوە

چالاکی خانەوادەی شەهیدان لە بەردەم دەروازەی سنوری سێمالکا لە چوارەمین مانگدا بەردەوامە. ئەمڕۆ هەڵوێستی پەدەکە شەرمەزارکرا و باسی ئەوەکرا کە رەتکردنی ڕادەستکردنی تەرمی شەهیدان لەلایەن پەدەکەوە دوورە لە ئەخلاقی مرۆڤایەتی.

خانەوادەی شەهیدان و دانیشتوانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ وەرگرتنی تەرمی گەریلاکان کە لە بۆسەی چەکدارانی پەدەکەدا شەهیدبوون، ٩٤ ڕۆژە لەبەردەم دەروازەی سنوری سێمالکا بەردەوامە. بەڵام پەدەکە تاوەکو ئێستا هیچ وڵامێکی نەداوەتەوە.

ئەندامانی یەکیتی سەر بە تەڤگەری کۆمەڵگوی دیموکراتی (تەڤ –دەم) لە تەل حەمیس، تەل کۆچەر و ترسبەسپی لە ٩٤مین رۆژی چالاکیەکەدا بەشداریان کرد.

دانیشتوانی ناوچەی چلئاخا بە دروشمی شەرمەزاکردنی پەدەکە، پێشوازیان لە چالاکوانانی نوی کرد. دواتر زیلان تەمۆ هاوسەرۆکی یەکێتی شۆفێنرانی تربەسپی قسەی کرد و وتی، " چالاکی خانەوادەی شەهیدان و گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ وەرگرتنی تەرمی شەهیدان لە چوارەمین مانگدا بەردەوامە.'

زیلان تەمۆ لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بە هەڵویستی رەدکردنی داواکاری گەل کرد لەلایەن پەدەکەوە و وتی، " رەدکردنی رادەستکردنی تەرمی شەهیدان کە لەلایەن پەدەکەوە شەهیدکراون، دوورە لە ئەخلاقی مرۆڤایەتی."

خانەوادەی شەهیدان لە ٥ی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووە، بۆ وەرگرتنی تەرمی شەهیدەکانیان لە دەروازەی سنوری سێمالکا دەستیان بە چالاکی کرد و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.

ف.ق