چه‌ته‌كان له عه‌فرین هاوڵاتیه‌كی دیكه‌یان رفاند
چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له گه‌ڕه‌كی سینای ناوچه‌ی جندرێسی عه‌فرینی داگیركراو هاوڵاتیه‌كیان به ناوی وه‌لید سیدۆ رفاند و گواستیانه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار.
چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له گه‌ڕه‌كی سینای ناوچه‌ی جندرێسی عه‌فرینی داگیركراو هاوڵاتیه‌كیان به ناوی وه‌لید سیدۆ رفاند و گواستیانه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار.
چه‌ته‌كانی به‌ناو "پۆلیسی سه‌ربازی" سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر دوێنێ هه‌ڵیانكوتایه ناوچه‌ی جندرێسی عه‌فرینی داگیركراو و هاوڵاتییه‌كیان به ناوی عه‌بدۆ وه‌لید سیدۆ رفاند و گواستیانه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار.
زانرا سیدۆ به پاساوی ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ براكه‌ی له شه‌هبا په‌یوه‌ندی گرتووه رفێنراوه. "پۆلیسی مه‌ده‌نی" كه به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك و هه‌ڕه‌مه‌كی تاوان ئه‌نجام ده‌دات، له ٢ی تشرینی یه‌كه‌مدا له جندرێس ٤ كه‌س، له ٢٨ی ئه‌یلول له ناوه‌ندی جندرێس و گوندی قربا دوكه‌س، له ٢٧ی ئه‌یلولیشدا رێكخراوی چه‌ته‌كانی سوڵتان مورادی ده‌وڵه‌تی تورك له ناوچه‌ی بلبلێ چوار كه‌سیان رفاندبوو.
ده‌وڵه‌تی تورك به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك له ناوچه داگیركراوه‌كان تاوانه‌كانی شه‌ڕ درێژه پێده‌دات. تاوانه‌كانی وه‌ك رفاندنی مرۆڤ، كوشتن، ئه‌شكه‌نجه، فیدیه، تاڵان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن رۆژانه به‌رده‌وامن.
هـ . ب