چەتەکان هەوڵیان دا بچنە ناو منبجەوە، زیانیان پێ گەیشت و هەڵهاتن

ئەنجومەنی سەربازی منبج هەوڵی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بۆ چوونە ناو گوندەکان پووچەڵ کردەوە. چەتەکان زیانیان پێ گەیشت و ناچار بوون هەڵبێن.

چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەوی رابردوو کاتژمێر ١١:٠٠ هێرشیان کردە سەر گوندی جەرادی کانتۆنی منبچ. شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج وڵامی هێرشەکەیان دایەوە و شەڕ دەستی پێکرد. شەڕەکە نزیکەی ١٥ خولەکی خایاند. لە ئەنجامدا هێرشی چەتەکان شکستی هێنا و هەڵهاتن.

سەعات ٠٢:١٠ جارێکی دیکە چەتەکان هەوڵیان دا بچنە ناو گوندی عەرەب حەسەنی منبج. بە هۆی دەستوەردان کردنی شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج، نزیکەی ٢٠ خولەک شەڕ ڕوویدا. لە ئەنجامدا چەند چەتە کوژراون و بریندار بوون.

هەروەها لە لایەکی ترەوە چەتەکان هەوڵیان دا بچنە ناو گوندەکانی ئەون دادات و تۆخارە مەزن. شەرڤانانی ئەنجوومەنی سەربازی ڕووبەڕوویان بووەو هەوڵەکەیان شکست پێهێنا.