چەتەكانی ئەردۆغان لەعەفرین بەساڵاچوویەكیان كۆشت

ناكۆكی نێوان چەتەكانی رژێمی داگیركەری تورك لەسەر دابەشكردنی موڵك و ماڵی خەڵكی عەفرین بەسەرخۆیاندا بەردەوامە. چەتەكان پیاوێكی بەساڵاچوویان كۆشت و چەند ژنێكیشیان بریندار كرد.

پێكدادان و ناكۆكی نێوان چەتەكانی گرێدراو به‌ ئه‌نقه‌ره‌ بەردەوامە. گروپە چەتەكانی سەر بەداعش و بەرەی نوسرە لەسەر دابەشكردنی مۆڵك و ماڵی دەستبەسەركراوی گەلی عەفرین كەوتنە پێكدادان لەنێوان خۆیاندا.

دوو گروپی چەتەی سەر بە فەیلەقی شام و فرقەی ئەلحمزات دوابەدوای دابەشكردنی موڵك و ماڵی خەڵكی بلبلیەی عەفرین لەنێوان خۆیاندا بووە بەشەڕیان و كەوتنە وێزەی خەڵكی دەوروبەر. لەچوارچێوەی دەستڕێژی بەسەر هاوڵاتیاندا پیاوێكی بەساڵاچوو كۆژرا و ژمارەیەك لەخەڵكەكە و لەناویاندا چەند ژنێكیش بریندار بوون.

لەلایەكی ترەوە سوپای داگیركەری تورك هەرێمی شەرای عەفرینی تۆپباران كرد. هاوكات رێگای ئیم فۆر و گوندەكانی میلیك لەعەین عیسا لەشەوی رابردوو تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن تۆپخانەكانی دەوڵەتی توركەوە كرانە ئامانج.

هـ . ب