جێگری هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌دران چیا كورد په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م دوایه و گه‌مارۆكان له‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه، پلانی پشت گه‌مارۆكان، دیداره‌كانی نێوان میتی تورك و هه‌واڵگری سوریا و چه‌ندین بابه‌تی تر قسه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF)كرد.
چیا كورد له باره‌ی گه‌مارۆ له‌سه‌ر شه‌هبا و گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه باسی له‌وه‌كرد، كه ئێستا كاریگه‌ری ئه‌م گه‌مارۆیه وه‌ك قه‌یرانێك به‌رده‌وامه و وتی، "له قامیشلۆ و حه‌سه‌كه‌ش كاریگه‌ری ئه‌و قه‌یرانه ده‌بینرێت. ئێمه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری نامانه‌وێت قه‌یران و ئاڵۆزی زیاتر بن. به‌ڵام رژێم به‌و سیاسه‌ته‌ی خۆی قه‌یران قوڵتر ده‌كاته‌وه. ماوه‌ی چه‌ند رۆژه بۆ چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه له شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه و بۆ چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه له قامیشلۆ و حه‌سه‌كه هه‌وڵی زۆرمان هه‌یه به‌ڵام تائێستا هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی رژێمدا نه‌هاتووه. رووسیا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه گه‌وره‌تر نه‌بێت، ویستی نێوه‌ندگیری بكات. به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان كه پێمان گه‌یشتووه رژێم هێزه‌كانی خۆی له لیوای ٤ زیاتر كردووه. ئه‌گه‌ر رژێم بڵێیت، ئێوه ده‌بێت به قسه‌ی من بكه‌ن، ئه‌وه خۆخه‌ڵه‌تاندنه‘ ئه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئێمه هه‌ندێك هه‌نگاو هه‌ڵبگرین. ئێمه نامانه‌وێت كێشه‌كه زیاتر گه‌وره بێت و ئێمه له باره‌ی هه‌ڵوێسته جیاوازه‌كانیشه‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌ی رووبدات رژێمی سوریا لێی به‌رپرسه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر سه‌دان هه‌زار كه‌س له شه‌هبا و گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه، گه‌مارۆ و ئابڵوقه هه‌یه. بۆ ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان له‌وێ بشكێنرێت و خۆیان راده‌ست بكه‌ن ئه‌و شتانه ده‌كه‌ن. ده‌یانه‌وێت سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی خۆیان بسه‌پێنن. رژێم بۆ چه‌ندین ساڵه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی په‌یڕه‌و كردووه و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له سوریا هیچ سودێكیان نه‌بووه. به پێچه‌وانه‌وه كێشه‌كانی قوڵتر كردووه‌ته‌وه. ئێمه نمونه‌ی ئه‌وه‌مان له غوته و حومس بینی. ئێستاش هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌مان سیاسه‌ت له شێخ مه‌قسود، ئه‌شره‌فیه و شه‌هبا بكه‌ن. ئه‌و سیاسه‌ته ده‌بێته هۆی گۆڕی نی دیموگرافیا و كۆچ.
ناتوانن ئیراده‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه تێكبشكێنن
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رژێم ناتوانێت ئیراده‌ی گه‌ل له‌و ناوچانه تێكبشكێنێت. به تایبه‌تی گه‌لی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه له‌به‌رامبه‌ر گروپه توندڕه‌وه‌كان تێكۆشانی سیاسی و خۆپاراستنیان كرد. له‌و گه‌ڕه‌كانه سه‌دان شه‌هید دراون و خاكی خۆیان پاراست. له‌به‌ر ئه‌وه سیاسه‌تی له‌و جۆره ناتوانێت ئێراده‌ی گه‌له‌كه‌مان تێكبشكێنێت. به‌رامبه‌ر به‌رخودانی گه‌له‌كه‌مان سه‌رناكه‌ون. پێویسته رژێم له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی گه‌لدا كۆببێته‌وه و سه‌رله‌نوێ چاوخشاندنه‌وه به سیاسه‌ته‌كانیدا بكات، به‌ڵام رژێم هه‌مان بیركردنه‌وه‌ی تاكڕه‌وی و تاكپه‌رستی خۆی درێژه پێده‌دات. خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و ئیراده‌ی گه‌ل له‌وێ به فه‌رمی ناناسێت و ده‌ڵێت ‘ئێمه هه‌مووتان وه‌ك من بن‘ و ده‌یه‌وێت له‌و ناچانه سه‌ر له‌نوێ باڵاده‌ستی خۆی دروست بكاته‌وه. ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه له سوریا رێگه له به‌رده‌م كێشه‌ی گه‌وره خۆش ده‌كات. پێویسته خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری هه‌موو هه‌رێمه‌كان له‌به‌ر چاو بگیرێت، ئه‌گه‌رنا رژێم ئه‌و شتانه‌ی به‌ده‌ستیه‌وه‌ن له‌ده‌ست ده‌دات. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و گه‌مارۆیه قه‌بوڵ ناكرێت. ئه‌و شوێنه بۆ چه‌ندین ساڵ بووه‌ته ناوه‌ندی تێكۆشانی دیموكراتیكی سوریا و رۆژئاوا بوو.
له‌ماوه‌ی رابردوودا رژێم له‌گه‌ڵ هه‌ندێك وڵاتی عه‌ره‌بیدا هه‌ندێك په‌یوه‌ندی سازكردووه و ده‌ڵێت گوایه دۆخه‌كه وه‌ك پێشتری لێدێت. ئه‌گه‌ر وابیر ده‌كاته‌وه خۆی ده‌خه‌ڵه‌تێنێت. ئه‌سته‌مه رژێم بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی پێشوی خۆی و له هه‌موو شوێنێك ناتوانێت هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه ژێر ده‌ستی خۆی. رژێم له باشوری سوریا هیچ كێشه‌شه‌كی چاره‌سه‌ر نه‌كردووه و ناتوانێت له حه‌ڵه‌ب و شه‌هباش ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكات".
دیدار له نێوان میت تورك و هه‌واڵگری رژێمی سوریا
به‌دران چیا كورد باسی له‌وه‌كرد له‌لای رژێمی سوریا وایه كه سه‌رنجی هه‌موو جیهان له‌سه‌ر شه‌ڕی ئۆكرانیا و روسیایه و وتی، "له وه‌ها دۆخێك‌دا ده‌یه‌وێت گوشاری زۆر بكات، له‌سه‌ر ئه‌وان خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان ده‌سه‌پێنێت و بچێته ناو گه‌ڕه‌كه‌كانه‌وه. به بیركردنه‌وه‌یه‌كی تاكڕه‌وی و مڵهوڕانه ده‌یه‌وێت تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه له‌ناو ببات. هه‌روه‌ها به‌و جۆره‌ش دیاره كه له نێوان هه‌واڵگری تورك و رژێمی سوریادا چه‌ندین دیدار سازكراون. بێگومان ئه‌وانه نوێ نین. ماوه‌یه‌كه هه‌ردوو رژێم ده‌یانه‌وێت له‌یه‌ك نزیك ببنه‌وه. تاكه شت كه رژێمه‌كانی دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر رێكده‌كه‌ون، هه‌ڵوێست له دژی ئیراده‌ی گه‌لی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریایه. توركیا ئێستا ده‌یه‌وێت خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دیموكراتیك و گه‌له‌كه‌مان له‌ناو ببات.
رژێی ئه‌نقه‌ره ١١ ساڵه به سیاسه‌تی چه‌په‌ڵی خۆی له سوریا كه دزی و كوشتار و داگیركه‌ریش له خۆی ده‌گرێت، زۆر تاوانی كردووه. ئه‌وانه‌ی له عه‌فرین، سه‌رێكانی، گرێ سپی و له ناوچه‌كانی تری سوریا كردوونی له‌به‌رچاون. ئه‌گه‌ر رژێمی دیمه‌شق له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك رێكبكه‌وێت ئه‌و بابه‌ته به‌و واتایه دێت كه ئه‌م پێشێلكاریانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركی له‌به‌رچاو نه‌گرتووه و پشت گوێی خستووه. ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان یه‌كیانگرتووه. ئه‌وه‌ش بۆ گه‌له‌كانمان له هه‌ریچمه‌كه‌مان و بۆ گه‌لانی سوریا مه‌ترسیه‌كی گه‌وره ساز ده‌كات".
به‌دران چیا كورد له‌باره‌ی دیداری له نێوان میتی تورك و هه‌واڵگری سوریاشه‌وه وتی، "ئه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆره گرنگی پێده‌ده‌ن. به‌دواداچوون بۆ ئه‌و دۆخه ده‌كه‌ین. هه‌رگیز پێوه‌ندی هه‌واڵگری سوریا و هه‌واڵگری تورك نه‌پچڕاوه. له‌ماوه‌كانی رابردوودا ویستوویانه ئه‌و په‌یوه‌ندییه هه‌واڵگرییانه بگه‌یه‌ننه ئاستی په‌یوه‌ندی سیاسی و دیپلۆماتیك. هێنده‌ی ده‌زانرێت رووسیا نێوه‌ندگیری بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌كات. بۆ ئه‌وه‌ی رژێمی دیمه‌شق له گه‌مارۆی سیاسی و دیپلۆماسی قوتار بكه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌هێز بكه‌ن و هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندییه هه‌واڵگرییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا بگۆڕن بۆ په‌یوه‌ندی سیاسی دۆخێكی به‌و جۆره‌یان هێناوه‌ته ئارا.
پلانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په و مه‌هه‌په له دژی رۆژئاوا زۆر روونن. ئه‌وان بۆ پاكتاوكردنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و هه‌رێمه‌كه‌مان له هه‌وڵدان. بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی به‌ده‌ستبهێنن له‌گه‌ڵ دیمه‌شق و وڵاتانی ناتۆ و روسیا و هه‌موو كه‌س په‌یوه‌ندی ساز ده‌كه‌ن. ده‌یانه‌وێت بۆ هێرشی نوێ ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنن. بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارییه كه كه‌وتووه قۆناغی هه‌ڵبژاردنه‌وه، نكۆڵی و له‌ناوبردن بنه‌مایه. بۆ رێككه‌وتن له دژی كوردان و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كوردان بكوژن، ٢٤ كاتژمێر له هه‌وڵدان. وه‌ك ده‌زانرێت هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمه‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا هه‌رگیز رانه‌گیراون. به درۆن و هاوه‌ن هێرش ده‌كه‌ن و گه‌لی مه‌ده‌نی ده‌كوژن".
رژێم بۆ دیالۆگ ئاماده نییه
به‌دران چیا كورد له باره‌ی دیداره‌كانی نێوان رۆژئاوا و دیمه‌شقیش باسی له‌وه‌كرد، كه له نێوان خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و دیمه‌شق دیدار ئه‌نجام نه‌دراوه و وتی، "بۆ ئه‌وه‌ی دیالۆگ ساز بكرێت رژێم ئاماده‌نه‌بوو، رژێم له هه‌رێمه‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری گه‌ڕایه‌وه هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی خۆی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش دیالۆگ نه‌هاته ئاراوه. په‌یوه‌ست به حه‌ڵه‌ب و شه‌هبا و بۆ دۆخی قامیشلۆ و حه‌سه‌كه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كانمان و رووسیا بۆ ئه‌وه‌ی پرسه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت، هه‌ندێك هه‌وڵدانیان هه‌بوو. به‌ڵام تائێستا رژێم هیچ هه‌نگاوێكی نه‌ناوه. به زیاتر بوون و توندتر كردنه‌وه‌ی گه‌مارۆ، ئێمه هه‌رگیز ناهێڵین كه ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان بشكێنرێت. له‌به‌ر ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه ئێمه نامانه‌وێت ئێمه به ناچاری هه‌ندێك رێكار ده‌گرینه‌به‌ر. ده‌بێت رووسیا له‌و بواره‌دا ئه‌رك و رۆڵی خۆی به شێوه‌یه‌كی رژد و جددی جێبه‌جێ بكات. پێویسته رێگه نه‌دات كه كێشه‌كه به‌و ۆره گه‌وره‌تر بێت".
هه‌ڵوێستی رووسیا و ئه‌مریكا
به‌دران چیا كورد باسی له‌وه‌كرد كه ده‌خوازرێت كه قه‌یران له ناوچه‌كه قوڵتر بكرێته‌وه و وتی، "رووسیا نه‌یویست ده‌روازه‌ی تل كۆچه‌ر بكرێته‌وه. هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی و ئه‌مریكاش به‌رامبه‌ر به گه‌مارۆدان هیچ هه‌نگاوێكی كردارییان نیشان نه‌دا. سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه زۆر جار وتیان لێخۆشبوو‌ن بۆ هه‌رێمه‌كه له سزا ئابورییه‌كانی سزار ده‌رده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌كرده‌وه هیچ هه‌نگاوێكیان نه‌نا. له‌و باره‌وه ناتوانم هیچ بڵێم. ده‌روازه‌كان داخراون و له هه‌موو شوێنێكه‌وه گه‌مارۆ هه‌یه".
به‌دران چیا كورد باسی له‌وه‌كرد، به گه‌مارۆدانی ئابوری و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌خوازرێت له هه‌رێمه‌كه پشێوه و ته‌نگه‌ژه ساز بكرێت و وتی، "ده‌یانه‌وێت گه‌ل به‌رامبه‌ر به قه‌سه‌ده و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری راپه‌ڕن و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری بته‌زێنن. ئه‌گه‌ر شتێكی له‌و جۆره رووبدات داعش سودی لێوه‌رده‌گرێت. هه‌موو كه‌س ده‌بینێت كه داعش چۆن خۆی له‌سه‌رنوێ رێكخستووه‌ته‌وه. كێشه‌كانی ناوچه‌كه وه‌ك ده‌رفه‌تێك ده‌بینن. له‌و رووه‌وه هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی و روسیا به‌رپرسیارن. سیاسه‌ته‌كانی دژ به قه‌سه‌ده و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كێشه‌ی گه‌وره‌ی به‌دواوه ده‌بێت و داعش سه‌رله‌نوێ ده‌ست به هێرشه‌كانی ده‌كاته‌وه. پێویسته هه‌موو كه‌س به‌و جۆره له بابه‌ته‌كه بڕوانن.
هـ . ب