داگیرکەران هێرشیان کردە سەر گوندەکانی باکوری رۆژئاوای منبج
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە چەکی قوڕس هێرشیان کردە سەر گوندەکانی باکوری رۆژهەڵاتی منبج.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە چەکی قوڕس هێرشیان کردە سەر گوندەکانی باکوری رۆژهەڵاتی منبج.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ناوەندەکانیان لە هەرێمە داگیرکراوەکان، بە چەکی قوڕس هێرشیان کردە سەر گوندەکانی عەین دادات، سەیدا، عەرەب حەسەن، محسەنلی، توخار، هۆشەریە و ئەلجات.
دانیشتووانی گوندەکان رایانگەیاند، لە کاتژمێر ١٩:٠٠ی شەوی رابردووە تا کاتژمێر ٠١:٠٠ی شەو هێرشەکان بەردەوام بوون.
بەهۆی هێرشەکانەوە زیانی مادەی بەر گوندنشینان کەوتووە.
ف.ق