داگیرکەران هێرشیان کردە سەر کرێکارانی باخە زەیتونەکان

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی سۆخانکێی سەربە ناوچەی شێوارای عفرین هێرشی کردەسەر کرێکارانی باخە زەیتونەکان.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی سۆخانکێی ناوچەی شێراوا ئەو کرێکارانەی بۆردومان کرد کە سەرقاڵی کاردکدن بوون لە باخە زەیتونەکان.

دەوترێت بەهی بۆردومانەکەوە ژمارەیەک کرێکار گیانیان لەدەستداوە.

جموجۆڵی فڕۆکەی بێفرۆکەوانی سیخوڕی بە سەر بنکەیەکی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق لە گوندی سۆخانکێ بەردەوامە.