داگیرکەران هەوڵیاندا بچنە ناو گوندەکانی منبج بەڵام رێگەیان پێنەدرا

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەوڵدا دزە بکاتە ناو هەندێک گوندی منبج، بەڵام رووبەڕووی بەرخودانێکی بەهێز بووەوە و ناچاربوو بکشێتەوە.

ئەنجومەنی سەربازی منبج لەبارەی ئەو بابەتە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "شەوی رابردوو کاتژمێر ٠٢:٠٠ گروپێک لە چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەوڵیاندا بکەونە ناو گوندەکانی دەندەنیە و سەیادای باکوری رۆژئاوای کانتۆنی منبج".

راشیگەیاندووە، " لەئەنجامی وشیاری شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبجدا هێرشی سەر هەردوو گوندەکە تێکشکێندرا و چەتەکان پاشەکشێیان کرد".

هـ . ب