داگیرکەران لە عەفرین کەسێکیان ڕفاند
سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی ڕاجۆی عەفرین هاوولاتیەکی مەدەنی-یان ڕفاند. چەتەکانی سووڵتان موورادیش بەدەیان داری زەیتوون و قەزوانیان بڕی.
سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی ڕاجۆی عەفرین هاوولاتیەکی مەدەنی-یان ڕفاند. چەتەکانی سووڵتان موورادیش بەدەیان داری زەیتوون و قەزوانیان بڕی.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ، هاووڵاتییەکی مەدەنی بە ناوی محەمەد محەمد مووستەفا-یان لەگوندی ژانژال-ی ناوچەی راجۆی عەفرین ڕفاندووە.
گرووپە چەتەکانی سووڵتان مووراد-ی سەربە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوەند و ناوچەکانی عەفرین زیاتر لە ٧٥ داری زەیتوون و قەزوانیان بڕیوە.
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی کە لە ساڵی ٢٠١٨وە عەفرین-یان داگیرکردووە . بەهەزاران هاووڵاتیان ڕفاندووە . زۆربەی ئەو کەسانەی کە ڕفێندراون لە لایەن دەولەتی تورکەوە کوژراون.
ک-ش