داگیرکەری تورک ماڵی هاوڵاتیان تۆپباران دەکات

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندێکی شەرا تۆپباران دەکات و ماڵی هاوڵاتیان دەکاتە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەم کاتانەدا، گوندی تەنەب لە ناوچەی شەرای کانتۆنی عەفرین تۆپباران دەکات و ماڵی هاوڵاتیان دەکاتە ئامانج.

دەوڵەتی تورک گوندی بورج ئەلقاسی تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا مناڵێک بریندار بوو.

دەوروبەری کاتژمێر ١٦:٤٤، سوپای داگیرکەری تورک گوندی سۆغانکە و دەوروبەری گوندی بێنەی ناوچەی شێراوای تۆپباران کرد.