دانیشتوانی عەفرین و شەهبا لەدژی داگیرکەری و خیانەت ڕێپێوانیان ئەنجامدا

دانیشتوانی عەفرین و شەهبا رژانە نێو شەقامەکان و لەدژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هاوکاریەکانی پەدەکە بۆ داگیرکەران ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

دانیشتوانی عەفرین و شەهبا لە گوندی تەل قەراهـی ناوچەی ئەحرازی شەهبا کۆبونەوە.

جەماوەر بە دروشمی ' هاوکاری پەدەکە بۆ دەوڵەتی تورک خیانەتە' ، ' ئێمە لەبەرانبەر خیانەتی پەدەکە رۆحی یەکێتی نەتەوەیی گەش بکەین' ، ' بمرێت خیانەتی پەدەکە' ڕێپێوانیان ئەنجامدا و بەرەو کەمپی سەردەمی گوندی تەل سوسنێ بەڕێکەوتن.

لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵاکانی پەکەکە و پانکارتی دژی خیانەتی پەدەکە بەرزکرانەوە.

لە کەمپی سەردەم دوای خولەکێک رێزگرتن بۆ یادکردنەوەی شەهیدان، ئەندامانی دەزگا و ئەنجومەنەکان قسەیان کرد.

لسەر ناوی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان خەلیل عیسۆ، لەسەر ناوی بەڕێوەبەری کانتۆنی عەفرین شازیە ئیبراهیم و لەسەر ناوی شارەوانی هەرێمی عەفرین محەمەد شێخۆ قسەیان کرد.

قسەکەران رایانگەیاند کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و پەدەکە لە هەموو شەڕەکانی هەرێمەکانی پاراستنی میدیادا لەدژی گەریلا شکستیان هێناوە و وتیان، " پییشتریش هەڵوێستمان پیشانداوە. ڕۆڵەکانی گەلی کورد لە چیا ئازادەکانن، هەموو کاتێک پشتگیری لە ڕۆڵەکانمان دەکەین. کاتێک کە ماڵباتی بەرزانی چووە لای ئەردۆغان، رێنماییەکان لە ئەردۆغان وەرگرت.

قسەکەران باسی ئەوەیان کرد کە کات کاتی ئیرادە و شکۆمەندی و ئازادیە.

دواتر، بە شێوەیەکی سمبوڵیک دادگای گەل دروستکرد و تێیدا مەسعود و مەسرور بارزانی و ئەردۆغان دادگایی و سزادران.

ف.ق