به‌رخۆدان له ده‌روازه‌ی سنوری سێماڵكا ٩٥ رۆژه به‌رده‌وامه
چالاكی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان له ده‌روازه‌ی سنوری سێماڵكا ٩٥ رۆژی تێپه‌ڕاند، په‌ده‌كه تائێستا وه‌ڵامی داواكاری بنه‌ماڵه‌كانی نه‌داوه‌ته‌وه.
چالاكی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان له ده‌روازه‌ی سنوری سێماڵكا ٩٥ رۆژی تێپه‌ڕاند، په‌ده‌كه تائێستا وه‌ڵامی داواكاری بنه‌ماڵه‌كانی نه‌داوه‌ته‌وه.
چالاكی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان له ده‌روازه‌ی سنوری سێماڵكا له پێناو وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی له بۆسه‌ی چه‌كدارانی پارتی دیموكراتی كوردستان (په‌ده‌كه)دا شه‌هید بوون، له رۆژی ٩٥ههمیندا بێ پچڕان و به پێداگرییه‌وه به‌رده‌وامه.
دانیشتوانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریاش به سه‌ردان و شوێنگرتنه‌وه خاوه‌نداری له چالاكی سێماڵكا ده‌كه‌ن.
له‌و چوارچێوه‌دا ئه‌مڕۆ دانیشتوانی گركێ له‌گێ چالاكیه‌كه‌یان له دانیشتوانی چلئاغا وه‌رگرت. نه‌ورۆز ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆكی ناوچه‌ی گركێ له‌گێ باسی له‌وه‌كرد، كه ٩٤ رۆژ تێپه‌ڕیوه، پارتی دیموكراتی كوردستان (په‌ده‌كه) هێشتا وه‌ڵامی داواكاری بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی نه‌داوه‌ته‌وه.
نه‌ورۆز ئه‌حمه‌د وتی "چالاكوانان لێره باس لهوهدهكهن تا ته‌رمی شه‌هیده‌كان وه‌رده‌گرنه‌وه ئه‌وان درێژه به چالاكییه‌كه‌یان ده‌ده‌ن. دایكانی ئاشتی و گه‌نجان له ده‌روازه‌ی سنوری پێشخابور ویستیان داواكارییه‌كانیان به په‌ده‌كه رابگه‌یه‌نن، به‌ڵام په‌ده‌كه سنوری داخست".
هـ . ب