دانیشتوانی قامیشلۆ لە دژی داگیرکەری رژانە شەقامەکان
لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، بە دەیان هەزار کەس لە دانیشتوانی قامیشلۆ رێپێوانیان کرد.
لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، بە دەیان هەزار کەس لە دانیشتوانی قامیشلۆ رێپێوانیان کرد.
بە دەیان هەزار کەس لە دانیشتوانی شاری قامیشلۆ لە چوارڕێیانی سۆنیی شارەکە کۆبوونەوە و بە رێپێوانێک هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان بۆ سەر هەرێمەکە شەرمەزار کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ هێزەکانی قەسەدە دەربری.
لە رێپێوانەکەدا درووسمەکانی "بژی بەرخودانی قەسەدە"، "بمرێ فاشیزم"، "قەسەدە هێزی ئێمەیە"، "یەکە یەکە یەکە گەلی سوریا یەکە" و " پشتیوانی هێزەکانمانین" وترانەوە. هەروەها ئاڵاکانی قەسەدە، سەربەخۆیی سوریا و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی بەرزکرانەوە.
رێپێوانەکە تا چوارڕێیانی شەهید قەهرەمانی شاری قامیشلۆ بەردەوام بوو، لەوێ گۆڕدرا بۆ گردبوونەوە. دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە یادی شەهیدان، لەسەر ناوی دەستپێشخەری گەل تەلعەت یونس قسەی کرد.
'پێکەوە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک تێکدەشکێنین'
تەلعەت یونس ئاماژەی بە یەکگرتوویی گشتیی نەتەوەکان لە سوریا کرد و ئەوەی خستەڕوو کە دەبێت هەموومان پێکەوە لە دژی داگیرکەری بوەستینەوە.
تەلعەت یونس وتی، "بۆ تەواوی گەلان لە سوریا و هەموو پارتەکان دەڵێین؛ پێویستە ئێمە بە هەموو نەتەوەکانمانەوە یەکێتیمان بەهێز بکەین. هەموومان پێکەوە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر پوچەڵ بکەینەوە. سەرجەم هێزە سیاسیەکان دەبێت دەستبەرداری ناکۆکی و بەرژەوەندییە تایبەتیەکانیان ببن و گوێ لە بانگەوازی گەلی مافخوار بگرن. ئەمڕۆ بۆ ئێمە رۆژێکی مێژووییە، دوای دەیان ساڵ دەتوانین داواکاری گەلەکەمان بەجێبگەیەنین. ئێمە بە یەک گوتاری و یەک روانگەیی مافەکانی گەلەکەمان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا مسۆگەر دەکەین".