دانیشتوانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی حەلەب لەدژی گەمارۆی سەریان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

دانیشتوانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی حەلەب لەدژی گەمارۆی سەریان لەلایەن حکومەتی دیمەشق خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

دانیشتوانی گەڕەکەکانی شێخمەقسود و ئەشرەفیەی حەلەب لەدژی گەمارۆ حکومەتی دیمەشق، بە دروشمی ' نا بۆ برسیکردنی گەڕەکەکانی شێخمەقسود و ئەشرەفیە، نا بۆ سیاسەتی برسیکردن، بژی بەرخۆدانی گەلانی ئازاد'، رژانە نێو شەقامەکان و گەمارۆی حکومەتی دیمەشقیان شەرمەزار کرد. دانیشتوان، پارتە سیاسیەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و هیزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەشداریان لە خۆپیشاندانەکەدا کرد.

دانیشتوانی هەردوو گەڕەکەکە لە شێخمەقسود تاوەکو خاڵی پشکنینی جزیر لە نزیک خاڵی پشکنینی حکومەتی دیمەشق ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

ڕێپێوانەکە لە نزیک خاڵی پشکنینی حکومەت، بۆ میتینگ گۆڕا. لە میتینگەکەدا عەلی حەسەن ئەندامی کۆمیتەی ڕیشسپیەکانی گەڕەکی شێخمەقسود قسەی کرد و رایگەیاند کە گەمارۆی سەر گەڕەکەکە نوێ نییە، پێشتریش چەتەکانی دەوڵەتی تورک گەلی ناوچەکەیان گەمارۆ دەدا.

عەلی حەسەن باسی ئەوەشی کرد کە لە سایەی بەرخۆدانی دانیشتوانەکەدا، گەمارۆی چەتەکان تێکشکێنرا و سیاسەتی حکومەتی دیمەشقیش تێکدەشکێت.

ف.ق