دانیشتوانی تەل تەمر و تەبقا یادی دایکە ئوەیشیان کردەوە

هاوڵاتیانی تەل تەمر و تەبقا یادی ئوەیش ئۆجالان دایکی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان کردەوە.

کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری ناوچەی تەل تەمری کانتۆنی حەسەکە لە راگەیەنراوێکدا یادی دایکە ئوەشیان کردەوە.

مادلین عوبەید ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار راگەیەنراوێکی لە ناوەندی کۆنگرەی ستار لە تەل تەمر خوێندەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتبوو، " دایکی ئۆجالان یەکێک لە وێرەکترین دایکەکان بوو.  دایکە ئوەیش خانەوادەکەی بەخێر کرد و هەموو کاتێک منداڵانی لەسەر کار و جەبات بە جددی هوشیار کرد، وایکرد خۆیان مافی خۆیان وەربگرن، خۆیان بەرەو پێشەوە ببەن و ببنە خاوەن بڕیار. ڕێبەر ئۆجالان لە ڕێگەی دایکیەوە هێزی خۆی ناسی."

لە بەردەوامی راگەیەنراوەکەیدا وتی، " ژنان لە هەموو بوارەکانی سەربازی، سیاسی، کۆمەڵایەتی خۆیان دەرخست و تاوەکو ئێستا نەک تەنها لەو بوارانەدا، بە سیستمی هاوسەرۆکایەتی لە هەموو دەزگاکاندا جێی خۆیان گرت."

کۆنگرا ستار رایگەیاند کە ژنان لەسەر بناغەی فەلسەفەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد خۆیان بنیاتنا و لە تێکۆشانی دی داعشدا لە هەموو جیهان دەنگیاندایەوە.

تەبقا

بە هەمان بۆنەیەوە نوسینگەی کۆبوونەوەی ژنانی زونوبیای تەبقا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەوان قەرزداری دایکە ئوەیش و عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردن، بۆیە پێویستە لەبەرانبەریان وەفادار بن.

نور ئەلهەفنە ئەندامی نوسینگەکە کە راگەیەنراوەکەی لەبەردەم ناوەندی کۆبونەوەی زەنوبیە خوێندوە رایگەیاند، دایکە ئوەیش نمونەی ژنی ئازادی و بەهێزە کە لەبەرانبەر زوڵمی پیاو سەری دانەنەواند  و منداڵانی لەسەر پێوانەکان گەورە کرد. ئەو دایکە بە کەسایەتی خۆی رێبەرێکی گەورەی دروست کرد، ئەو رێبەرەش خاوەنداری لە دایک و ژنان کرد. لەلایەکی دیکەوە خاوەنداری لە فەلسەفەی ئازادی ژنەن کرد کە بە ملیۆنان ژن بەشداریان لە تێکۆشانی ئازاد و شکۆداری بوون و دەبن."

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە ٢٩مین ساڵیادی کۆچی دوای ئەو ژنە گەورەیەدا، رایدەگەیەنین کە تۆ بۆ ئێمە ڕێبەرێکت هێنا کە بۆ بە ئەندازیاری ئازادی بۆ گەلان ژێردەستە و پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکی پێشکەش کرد. ئێستاش لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئێمە لەسەر ئەم بناغەیە خۆمان بەڕێوە دەبەین و وای کرد کە ئێمەی ژن ڕۆڵی پێشەنگایەتی خۆمان بگێڕێن."

لە کۆتاییدا هاتووە، " رەنجی دایکە ئوەیش و ڕیبەر ئاپۆ وایکردووە کە ئێمە قەرزاری ئەوان بین و پێویستە خاوەنداریان لێبکەین. لەلایەکی دیکەوە ئاستی تێکۆشانمان بەرز دەکەینەوە و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان دەکەین."

ف.ق