دانیشتووانی عەفرین و شەهبا بەشداربوون لە هەڵمەتی ١٠ ی تشرینی یەکەم
پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا، ڕایانگەیاند، بەشداردەبن لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد".
پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا، ڕایانگەیاند، بەشداردەبن لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد".
دەیان ئەندامی دامەزراوە و پارت و یەکێتی و تەڤگەرە سیاسییەکان و پیاوانی ئایینی و مەجلیسی کانتۆنی عەفرین و شەهبا و کۆچبەرانی عەفرین و دانیشتووانی شەهبا، لە پارکی ٤ ی نیسان لە گوندی مەعراتە لە ناوچەی ئەحداسی شەهبا کۆبوونەوە و ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە.
چالاکوانان وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پانکارتی "کاتی ئازادییە" و "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەری بەدیهاتنی نەتەوەی دیموکراتیکە"یان بەرزکردەوە.
هاوسەرۆکی مەجلیسی کانتۆنی عەفرین و شەهبا مەلەک حوسێن ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە، ئاماژەی کرد بەو هەڵمەتە جیهانییەی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کردووە، وەک وەڵامێکی سروشتی و مرۆیی جڤاکی دیموکراتیکی مرۆیی و ئازادی جیهانی لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ناوزەدی کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "ئێمە وەک دامەزراوە و پارت و تەڤگەر و کەسێتی و کۆچبەرانی عەفرین و دانیشتووانی شەهبا، پشتگیری لە هەڵمەتەکە دەکەین".
هەروەها دووپاتکرایەوە، چارەسەری سیاسی بە ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێکدێت، ئاماژە بەوە کرا، هەڵمەتەکە بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤایەتی و ئیکۆلۆژی و ژنانە.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەواز لە گەلی کورد و گەلی ڕۆژهەڵاتی ناوین و بەتایبەت گەلی عەرەب و گەلانی ئەوروپا و تورکیا کرا، بۆ شکاندنی گۆشەگیری و بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان تێبکۆشن و گوترا: "ئازادی جەستەیی ڕێبەرێتی واتای ئازادکردنی عەفرین، باب، ئامەد، سەرێکانی، مەهاباد و هەموو هەرێمە داگیرکراوەکانە".