به‌هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی عه‌فرین له ناوچه‌ی ئه‌حداس له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان كانتۆنی شه‌هبا و حه‌ڵه‌ب كۆبوونه‌وه و له دژی سیاسه‌تی حكومه‌تی دیمه‌شق و گه‌مارۆدانی گه‌لی شه‌هبا و گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فییه خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌رییان ساز كرد.
خۆپیشانده‌ران پلاكارد به نوسراوی" ئێمه داوای هه‌ڵگرتنی رێبه‌نده‌كانی چاودێری فیرقه‌ی چوار و كۆتاییهێنانی به گه‌مارۆ ده‌كه‌ین"یان به‌رزكردبوه‌وه.
دانیشتووان كرده‌وه‌كانی حكومه‌تیان شه‌رمه‌زار كرد و وتیان، ده‌بێت حكومه‌تی دیمه‌شق له‌به‌ر كرده‌وه‌كانی و گه‌مارۆدانی گه‌لی سوریا شه‌رم له خۆی بكات.
خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م خاڵی پشكنینی "ئاسایشی ده‌وڵه‌ت" وه‌ستان. سه‌ربازانی حكومه‌تی دیمه‌شق له خاڵی پشكنین چه‌كی سوكیان هه‌ڵگرتبوو. له‌وێ به زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و راگه‌یه‌نراو بۆ رای گشتی بڵاوكرایه‌وه. له‌سه‌ر ناوی كانتۆنه‌كانی شه‌هبا و عه‌فرین جێگری هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كانتۆنی شه‌هبا ئیماعیل مو‌سا و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كانتۆنی عه‌فرین له‌یلا حه‌فتارۆ رگه‌یه‌نراوه‌كه‌یان خوێنده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "ئاڵۆزیه‌كانی سوریا ١١ ساڵی تێپه‌ڕاند، به‌ڵام هێشتاش رژێمی سوریا پێداگره له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری سه‌ربازی و سیاسه‌تی گه‌مارۆ درێژه پێده‌دات. به‌وه‌ش ئامانجیه‌تی مه‌ده‌نیه‌كان برسی بكات.
له چوار ساڵ پێش ئێستاوه تا ئه‌مڕۆ حكومه‌تی دیمه‌شق ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فییه‌دا جێبه‌جێ كردووه، كه زیاتر له ٢٠٠ هه‌زار مه‌ده‌نی له هه‌ردوو گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌ژین. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كانی شه‌هبا كه به سه‌دان هه‌زار كۆچبه‌ری عه‌فرین و هه‌رێمه‌كانی شه‌هبای داگیركراودا ده‌ژین.
ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نه‌كانی كانتۆنه‌كانی عه‌فرین و شه‌هبا گه‌مارۆدانی گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فییه و گه‌مارۆكانی سه‌ر شه‌هبا شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. ئێمه داوا له رێكخراوه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و دامه‌زراوه‌كانی كاروباری په‌نابه‌ران ده‌كه‌ین كه گوشار بخه‌نه سه‌ر حكومه‌تی دیمه‌شق، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌مارۆ هه‌ڵبگرێت. هه‌روه‌ها داواده‌كه‌ین سه‌ردانی هه‌رێمه‌كانی شه‌هبا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تاوانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له دژی كۆچبه‌ران تۆمار بكه‌ن".
له درێژه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌م گه‌له له كانتۆنی شه‌هبا سه‌رباری سته‌م و دژوارییه‌كانیش تا رزگاركردنی عه‌فرین و هه‌رێمه‌كانی شه‌هبای داگیركراو خۆڕاگری ده‌كات.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا داوا له حكومه‌تی دیمه‌شق كراوه كه گه‌مارۆی سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه و هه‌رێمه‌كانی شه‌هبا هه‌ڵبگرێت، ئاسانكاری بۆ هاتووچۆ و گواستنه‌وه‌ی خۆراك، ده‌رمان و سوته‌مه‌نی و ئارد بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فییه و شه‌هبا بكرێت و خاڵه‌كانی پشكنینی فیرقه‌ی ٤ له‌سه‌ر هه‌موو رێگاكانی شێخ مه‌قسود، ئه‌شره‌فیه و شه‌هبا هه‌ڵبگیرێن.
راگه‌یه‌نراوه‌كه به سڵاوكردن له به‌رخودانی دانیشتوانی عه‌فرین، شه‌هبا، شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فییه كۆتایی هات.
هـ . ب