بە دیمەن

دانیشتووانی کانتۆنی جزیرە شەڕڤانەکانیان بە خاک سپارد

گەلی کانتۆنی جزیرە بە مەڕاسیمێکی شکۆدار ٢ شەهیدیان بە خاک سپارد ویادی ٥ شەهیدیان کردەوە. لە مەڕاسیمەکەدا بەڵێنی بەردەوامیدان بە هێڵی شەهیدان درا.

دانیشتووانی کانتۆنی جزیرە بە مەڕاسیمێک تەرمی ئەندامانی هێزەکانی پاراستنی جڤاکی (هەپەجە) ئیبراهیم موراد لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤دا لە ئەنجامی ڕووداوێکدا شەهید بوو، شەڕڤانی قەسەدە جگەر سەرێکانی (محەممەد عەلی) کە لە ٧ی کانوونی دووەم لە بەنداوی تشرین شەهید بوو لە گۆڕستانی شەهید دەلیل ساروخان لە شاری قامیشلۆ بە خاک سپێردران. لە مەڕاسیمەکەدا شەڕڤانانی هێزەکانی کۆماندۆسی قەسەدە کاتۆ قامیشلۆ (حسێن حەسەن)، چیا قامیشلۆ (عەلی حسێن)، گەنجۆ قامیشلۆ (وەلید عەبدوڵا)، هارون قامیشلۆ (نەزیر عومری) و شێرزاد قامیشلۆ (ئەحمەد عەلی) لە ٤ی کانوونی دووەمدا لە بەنداوی تشرین شەهید بوون یادیان کرایەوە.

جەماوەر تەرمی شەهید ئیبراهیم موراد و جگەر سرێکانییان لە گەڕەکی ئەنتەری وەرگرت و بە هەڵگرتنی وێنەی هەر ٧ شەهیدەکە و بەرزکردنەوەی دروشمی دڵسۆزی بۆ شەهیدان بەرەو گۆڕستانی دەلیل ساروخان ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

لە گۆڕستان مەڕاسیمێک ئەنجامدرا، لە دوای خولەکێک ڕێزگرتن، ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری قامیشلۆ عومەر موسا لە قسەکانییدا شەهیدانی ئازادی یادکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە گەلی هەرێمەکە بە بەرخۆدانی ناسرا و دەبێت بەرخۆدان بەردەوام بێت.

وتیشی: "دەوڵەتی تورک بە ئامانجی لە تێکشکاندنی گەلان سەرناکەوێت. ئەمڕۆ گەل بە هەموو پێکهاتەکانەوە لە بەرانبەر هێرشەکان یەکیگرتووە".

عومەر موسا ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ (٢٦ی کانوونی دووەم)ی پیرۆز کرد و گوتی: "بەڵێن دەدەین کە ڕێبازی شەهیدەکانمان بەردەوام دەکەین."

یەکێک لە فەرماندەکانی ئەنجوومەنی سەربازی شاری قامیشلۆ نەزیر سۆفی "کوڕ و کچانمان قەڵای بەرخۆدان بۆ گەلەکەمان بونیاتدەنێن".

پاشان گروپێک لە هاوڕێیانی شەهیدان لەسەر گۆڕی شەهیدان بەڵێنی بەردەوامیدانی ڕێگەی هەڤاڵانیان دا.

پاشان ناسنامەی شەهیدان خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.

بنەماڵە و هاورێیانی شەهید جەگەر سرێکانی ئیبراهیم موراد تەرمی ئەویان خستەسەر شان و بە بەرزکردنەوەی دروشمی "شەهید نامرێت" لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان بە خاک سپێردرا.