ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به ئامانجی له‌ناوبردنی كورد هه‌موو شێوازه‌كانی شه‌ڕ به كارده‌هێنێت و له چیاكانی كوردستان به هه‌موو جۆره چه‌كێكی كیمیایی هێرش ده‌كاته سه‌ر گه‌ریلاكان. به‌ڵام به‌رامبه‌ر به ئیراده‌ی گه‌ریلا ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر شكست ده‌هێنێت.
ئه‌ندامی ده‌زگای بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان عوسمان عه‌لی ئۆسێ باسی له‌وه‌كرد كه ده‌وڵه‌تی تورك له مێژوودا هه‌موو كات تیرۆری ئه‌نجامداوه و وتی، "له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردن باوك و كوڕه‌كان یه‌كتریان كوشتووه، ئه‌مڕۆش ئێمه ده‌بینین سه‌رۆككۆماری توركیا ئه‌ردۆغان باس له‌وه‌ده‌كات ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر مانگ یان له ئه‌فریقاش خێمه‌یه‌كی كورد هه‌بێت، ئه‌وان ئه‌و خێمه‌یه ده‌پێچنه‌وه".
ئۆسێ سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له پێناو دروستكردنی ژیانێكی نوێ تێده‌كۆشن و وتی، "ده‌وڵه‌تی تورك باسی له‌وه‌كردبوو كه له چیاكانی كوردستان گه‌لی كوردیان ژێر خاك كردووه و سه‌ره‌كشیان به كۆنكرێت داپۆشیوه. به‌ڵام دوای دروستبوونی په‌كه‌كه ئه‌و كۆنكرێته له‌ت و په‌ت كرا. گه‌ریلا بۆ ئه‌وه‌ی مافی خۆی له دوژمنی دڕنده وه‌ربگرێته‌وه شه‌ڕ ده‌كات".
ئۆسێ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت خراپه‌كاری له ناو كورداندا بڵاوبكاته‌وه و وتی، "ده‌وڵه‌تی تورك سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له دژی كورد چه‌كی كیمایی به‌كارده‌هێنێت. ماڵی بارزانیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه بێده‌نگن".
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان له هه‌رێمی فورات عیزه‌ت حه‌مۆ رایگه‌یاند، كه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد له نه‌هامه‌تی و په‌رێشانی رزگاری بێت په‌كه‌كه دامه‌زراوه و ئه‌وه‌ی راگه‌یاند: "په‌كه‌كه له پێناو گه‌لی كورد ده‌ستی به تێكۆشان كردووه. بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا ئازاد ببێت و مافی خۆی به‌ده‌ستبهێنێت. ده‌وڵه‌تی توركیش نایه‌وێت كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراتیك هه‌بێت و له‌به‌ر ئه‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ر گه‌ریلا و زۆر جار چه‌كی كیمیایی قه‌ده‌غه له به‌رامبه‌ر گه‌ریلا به‌كارده‌هێنێت".
حه‌مۆ باسی له‌وه‌كرد، كه ئه‌وان هه‌موو كات پشتیوانیان له گه‌ریلاكان كرد و له‌مه‌ودواش پشتگیری گه‌ریلاكان ده‌كه‌ن".
هـ . ب