دانیشتووانی ڕەقە بە درووشمی "هەموومان قەسەدەین" ڕێپێوانیان کرد
دانیشتووانی کانتۆنی ڕەقە بە ڕێپێوانێکی جەماوەری ڕایانگەیاند هەموویان قەسەدەن و بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک وەستانەوە.
دانیشتووانی کانتۆنی ڕەقە بە ڕێپێوانێکی جەماوەری ڕایانگەیاند هەموویان قەسەدەن و بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک وەستانەوە.
دانیشتوانی کانتۆنی ڕەقە، نوێنەرانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ڕەقە و هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا، بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بەشداری ڕێپێوانەکەیان کرد.
جەماوەر وێنەی شەهیدان، ئاڵای قەسەدە، ئاڵای نوێی سوریا، پانکارتی "هەموومان قەسەدەین"، "قەسەدە شکۆی ئێمەیە" و "بژی سوریای ئازاد و دیموکراتیک"یان هەڵگرت.
ڕێپێوانەکە لەبەردەم نەخۆشخانەی منداڵان دەستی پێ کرد و لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد گۆڕا بۆ گردبوونەوە. هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ڕەقە، مشلەب ئەل ترکان گوتی: "لەم گۆڕەپانە پیرۆزە کۆبووینەتەوە و دەڵێین لەگەڵ قەسەدەین کە هیوا و پارێزەری ئێمەیە".
ئەل ترکان ئاماژەی بەوە کرد باوەڕیان بە قەسەدە هەیە کە دەتوانێت هەرێمەکە بپارێزێت، گوتی: "قەسەدە بەرامبەر هێزە تیرۆریستەکان بەرخۆدانی کرد و سەرکەوت".
کۆردیناتۆری ئەنجوومەنی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیای کانتۆنی ڕەقە بوسەینە عەبدۆ ڕایگەیاند لەسایەی یەپەژەوە ڕەقە لە پایتەختی تاریکییەوە گۆڕا بۆ چرای ئازادی، داوای لە گەلی سوریا کرد پشتیوانی لە قەسەدە و یەپەژە بکەن.
سەرۆکی دامەزراوەی کاروباری ئایینی، ئیبراهیم ئەل عوێس گوتی: "داوا لە گەلی سوریا دەکەین یەکبگرن و ئایندەیەکی گەش لەسەر بناغەی خۆشەویستی و ئاستی و ئاسایش دابمەزرێنن".
ئیبراهیم جەختی کردەوە، هەڵوێستە مەزهەبپەرستی و جیاخوازییەکان و ڕەفتارەکانی توندوتیژی و کوشتن و کۆچبەرکردن شەرمەزار دەکەن، پشتیوانی جەماوەری بۆ قەسەدە دووپات کردەوە.